شارپرێس:
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و دەستپێکی ئەنفڵۆنزای وەرزی، باشترین دەرمانی گیایی کە تایبەتمەندی بێوێنەی هەیە و لە دەرمانی زۆر لە نەخۆشییەکانیتردا کاریگەرە، شێلمە.
لەم کوورتە نووسینەدا لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی زیاتر ئاشنا دەبن و هەمیش تەندروستیتان بە بەکارهێنانی شێلم باشتر بەدەست دێننەوە.
تایبەتمەندییە دەرمانیەکانی شێلم
خواردنی شێلم کەسەکان لەبەرانبەر نەخۆشییە پێستییەکاندا گرنتی دەکات و لە باشتربوونی زیپکەی دەم و چاو و ڕوخساردا کاریگەرە. کەسانێک کە تووشی زیپکەی دەم وچاو و ئیگزیما(eczema)ن، ئەگەر بێت و ڕۆژانە کەمێک شێلمی کاڵ بخۆن، پێویستی جەستەی ئەوان بە گۆگرد کەمدەبێتەوە و لەئەنجامدا زیپکەی دەموچاوی ئەوان لەنێو دەچێت.
- لە بەهێزکردنی هێلکەداندا دەوری بنەڕەتی هەیەو ڕەحمیش بۆ پەروەردەکردنی ساوایەکی تەندروست و بەهێز، بەهێزتر دەکات.
- بەهۆی هەبوونی مادەی فیبر تیایدا، خاوێنکەرەوەیەکی بەهێزی ڕیخۆڵەکانەو تایبەتمەندی هێورکەرەوەی شێلم، ئەو وەکوو دەرمانێکی سروشتی خەوهێنەر گۆڕیوە.
- بۆ باشترکردنی درز و قڵیشانی جەستە، شۆردنی ناوچەی تووشبوو بە ئاوی کوڵێنراوی شێلم سوودبەخش دەبێت.
- شێلم لەدەرمانی ئیلتیهاباتی سییەکان(bronchitis)) و کێشەکانی هەناسەدان و نەخۆشی ڕەبۆدا کاریگەرە.
- شێلم لە وەرزی سەرمادا گەشەی ڕووەکی هەیەو ئەمەش پیشاندەری ئەوەیە، وەرزی پێگەیشتنی هەر بەرهەمێکی ڕووەکی شیاو لەگەڵ ئەو وەرزە و نەخۆشییەکانی ئەو وەرزە وەک ئەنفڵۆنزایە، کە تەنانەت بە غەڕغەڕەپێکردنیی قورگ ژان و بەکتریا ئازاردەرەکانی ئەو هێور دەکاتەوە، کە باشترین شێوازی بەکارهێنانیشی پیشاندن یان کوڵاندنی ئەوە و باشتریشە بە سکی خاڵی لە بەیانی زوواندا بخورێت.
- شێلم هەروەها دەوری ئەنتی ئۆکسیدانی هەیە و بڕێکی زۆریش ڤیتامینیC ی تێدایە.
- شێلم هەروەها ماددەیەکی ئیشتیها هێنەرە، کە ئاوی ئەو لە ڕێکخستنی سوڕانی خوێندا دەوری هەیە.
- بوونی زۆری (فسفۆر)یش لەودا یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی دەماری دەدات.
- مەوادی کەلسیۆمدار و مەنیزیۆمی هەبوو لە شێلمدا لە گەشەی ئێسکی منداڵان و لە بەهێزکردنی ئێسکی خانمانی سکپڕدا کاریگەری هەیە.
- مەوادی Iodine لەشێلمدا دەتوانێت تەڕەشوحی تیرۆئید ڕێکبخات و بەهۆی بڕێکی زۆر لە مادەی ئاسنی ئەو، لەڕیزی ئەو میوە و سەوزەواتانە بەهەژمار دێت کە خوێن تەڕ دەکەن.
- گیراوەی شێلم خاوێنکردنەوەی جەستەیەو لە لابردنی ترشی ئوریک و لابردنی بەردەکانی گورچیلەدا دەوری هەیە. کە تاڕادەیەکیش دەرمانکەری شەوکوێریش بەهژمار دێت.
- بەهۆی هەبوونی مادەی فیبر و کاربۆهیدرات لەودا ، خاوێنکەرەوەی بەهێزی ڕیخۆڵەکانە و تایبەتمەندی هێورکەرەوەی شێلم، ئەوی وەک دەرمانێکی سروشتی خەوهێنەر گۆڕیوە.
- شێلمی کاڵ و خاو لە قازانجی چاو و نەخۆشییەکانی ئەویشدایە.
- شێلم لە گەدەدا مانەوەی زیاتر و ئاوی ئەو میزهێنەرە و هێزی سیکسیش زیاد دەکات و تۆوی ئەویش هەمان ئەو خەسڵەتە باشانەی هەیە.
چ جۆرە شێلمێک بکڕین؟
شێلم دەبێت تۆند و ناوپڕ و قورس بێت. لە غەیری ئەمە کۆنەو غازات دروستدەکات. پێستی شێلم دەبێت ساف و ڕوون و درەوشاوە بێت و هەرچییەکیش شێلم سەرگ و سەلکی ئەو بچووک بێت، شیرینترە و ئەوەش دەبێت بزانن شێلمە گەورەکان باشتر و کاریگەرترن! باشترە لەگەڵ گیایی ئاڤیشەنیشدا بەهۆی درەنگ هەرسبوونی بخورێت.
" لەڕووی ئاینیی و فەرموودەکانیشدا لە هەندێک شوێندا واباسی ئەم ڕووەکانە کراوە کە هەر ڕووەک و میوەیەک لەهەر وەرزێکدا بڕوێت و بخورێت لە نەخۆشیێەکانی ئەو وەرزە دوورت دەخاتەوە."
ڕ . ج