شارپرێس:
لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در دژایه‌تی خۆیان بۆ كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ، به خۆپیشاندان نیشانده‌ده‌ن.
بڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی له‌شاری به‌غدا، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در-ی سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك دژایه‌تیه‌ك بۆ كاندیدكردنی فالح فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی نوێی عێراق.
پێشتر موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، گه‌ربێتوو به‌شێك له‌لایه‌نه شیعه‌كان سوربن له‌سه‌ر كاندیدكردنی فه‌یاز بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ، ئه‌وا شه‌قام دژی ئه‌و هه‌وڵه ده‌جوڵێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئیبراهیم جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌در له‌شاری به‌غدا، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان كۆبوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌مه‌یدانی ته‌حریر له‌به‌غدا گردبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریی ئه‌نجامبدرێت.
ڕ . ج