شارپرێس:
هێزه‌كانی حه‌شدی شەعبی هه‌ڵیانکوتایە سه‌ر بنكه‌یەکی پۆلیسی سلێمان
به‌گ لە سنوری کەرکوک ئەویش دوای دۆڕاندنیان لە یارییەکی تۆپی پێدا.
ڕۆژی سێ‌شەممە دواین یاری خولێکی تایبەتی تۆپی پێ بەڕێوەچو کە خولەکە بۆ
ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی ناحیه‌ی سلێمان به‌گی سەر بە خورماتو كرابویەوه.
ڕۆژی سێ‌شەممە هه‌ردو تیمی هێزه‌كانی حه‌شد و پۆلیس به‌ریه‌ككه‌وتن
و به بردنه‌وه‌ی پۆلیس كۆتایی هات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای حه‌شد دروستكرد.
به‌پێی دو سه‌رچاوه له ناحیه‌ی سلێمان به‌گ-ه‌وه قسه‌یان بۆ (كه‌ركوك
ناو) كردوه "زیاتر له 10 چه‌كداری هێزه‌كانی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و به‌در،
كاتژمێر 1ی رۆژی چوارشەممە هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سلێمان به‌گ و ته‌قه‌یان
به‌ئاسماندا كردوه و دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ر بنكه‌كه‌دا گرتوە".
یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست
ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌وكاته‌ی هێزه‌كانی حه‌شد
چونه‌ته سه‌ر بنكه‌كه ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسیش ناو بنكه‌كه بووه و چه‌كیان
كردون و بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر ده‌ستیانبه‌سه‌ر بنكه‌كه‌دا گرتوه".
دوای په‌یوه‌ندیكردنی ئیداره‌ی ناحییه‌كه و پۆلیس به فه‌رمانده‌یی
پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین و پارێزگار، گفتوگۆ له نێوان حه‌شد و ئیداره و پۆلیسدا كراوه،
بنكه‌كه‌یان راده‌ستی پۆلیس كردۆته‌وه.
روداوه‌كه نیگه‌رانی لای ئیداره و پۆلیسی سلێمان به‌گ دروستكردوه،
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیكرده‌وه "پێمانوایه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م
كاره ئه‌وه‌یه حه‌شدی شه‌عبی واپیشانبده‌ن خۆیان باڵاده‌ستن له‌و سنوره و هێزه‌كانی
پۆلیسیش هیچ به‌رپرسیاڕیتییه‌كیان نییه".
به‌پێی ئه‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ (كه‌ركوك ناو) كردوە، له‌كاتی یارییه‌كه‌شدا
بارگرژیی له‌نێوان پۆلیس و حه‌شد دروستبووه.
هاوکات عه‌لی حوسه‌ینی، وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری
باكور، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هێزه‌كانی حه‌شد و پۆلیسیش هه‌مویان خه‌ڵكی ناحییه‌كه‌ن،
ئێمه به‌دواداچون بۆ كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ین و لێپرسینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مه‌كان
ده‌كه‌ین".
له باره‌ی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌ی سلێمان به‌گ له ئێستادا، سه‌رچاوه‌یه‌ك
كه به‌رپرسیارێتی هه‌یه له سلێمان به‌گ، وتی "دۆخه‌كه باشه، به‌ڵام خه‌ڵه‌كه‌كه
توشی شۆك بون، كاتێك هێزێكی سه‌ربازیی بداته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و چه‌كیان بكات كه
پارێزه‌ری هاوڵاتیانن".
سلێمان به‌گ، یه‌كێكه له ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به‌قه‌زای دوزخورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
سەرچاوە: کەرکوک ناو
هـ ـ ر