سوپای تورکیا کەمپی پەنابەرانی مەخموری بۆردوومان کرد

کوردستان

13/12/2018‌ 2682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی سوپای تورک دەورووبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور بۆردوومان کرد.

کەمێک لەمەو بەرنزیکی کاتژمێر ٩:٠٠ ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی سوپای تورکیا دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-یان لە مەخمور بۆردوومان کرد، بەڵام هێشتا زیانەکان نازانرێن.

هاوکات سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا رایگەیاندوە "فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە پێگەکانی پەکەکەیان لە شنگال و چیای قەرەچووخ بۆردوومان کردووە".
هـ ـ ر