شارپرێس:
فڕۆکەکانی سوپای تورک سێ ناوچەی هەرێمی
کوردستانیان بۆردومان کرد.
کەمێک لەمەوبەر سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای
تورکیا بڵاوکردەوە "ئەمشەو پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانمان پێگەکانی پارتی کریکارانی
کوردستان پەکەکەیان لە شەنگال و مەخمور و قەرەچوگ بۆردومان کردوە".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژەی
بەوەداوە "گەریلاکانی پەکەکە ئەو ناوچانەیان بۆ چالاکی سەربازی و دژایەتی
تورکیا بەکارهێناوە بۆیە بۆردومانیان کردون".
هاوکات ئاژانسی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکە
بڵاویکردووەتەوە "سوپای تورکیا گوندی سکێنی لە ڕۆژئاوای شەنگال و شەنگال و دەوروبەری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم
جودی-یان لە شارۆچکەی مەخموری نزیک لە پارێزگای هەولێر و هەروەها دەورەبەری شاخی
قەرەچوغییان بۆردومان کردوە".
هەروەها ڕزگار محەممەد، قایمقامی قەزای مەخموور ڕایگەیاندوە "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتوون، دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە لەناو کەمپەکەدا بیستراوە و پەیوەندیمان بەناو کەمپ پچڕاوە. بنکەی پۆلیسی مەخموور هەوڵیانداوە پەیوەندی بە ناو کەمپەکەوە بکەن، بەڵام نەتوانراوە".
به گوێرهی زانیارییهكان هێرشهكهی سهر مهخموور زیانێكی زۆری لێكهوتووهتهوه، بهڵام دهربارهی وردهكاریی زیانه گیانییهكان زانیاری ڕوون بڵاونەکراوەتەوە و تا ئێستاش فڕۆكه سیخووڕییهكانی سوپای توركیا به ئاسمانی مهخمووردا دهسووڕێنهوه.
هـ ـ ر