شارپرێس:
سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ
دژایەتیکردنی هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان
چونە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پێکهاتەکانی هەریەکە لە شارەکانی سەرێکانی و کۆبانی
و قامیشلۆ لە دژی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، کە هەڕەشەی هێرشکردنەسەر باکوری
سوریای کردوە، ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان،
لە کۆبوونەوەیەک لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا هەڕەشەی ئەوەی کرد، کە لە چەند ڕۆژی
داهاتوو هێرش دەکەنە سەر باکوری سوریا، ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانی
فراوان دژی ئەو هەڕەشانە ئەنجامدرا.
خەڵکی سەرێکانی و زرگان بە ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە، پۆستەرەکانی
عەبدوڵا ئوجالان و ئاڵای هەسەدە لە بەرامبەر ماڵی گەل-ی سەرێکانی تا مەیدانی
شەهیدان ڕێپێوانیان ئەنجامدا، لە ڕێپێوانەکەدا پانکاردەکانی "هێرشە
داگیرکارانەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار دەکەین" و "هەموو
گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز بۆ داگیرکاریەکانی ئەردۆغان دەڵێن نا" بەرز
کرانەوە.
لوقمان عیسۆ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی سەرێکانی وتی:
"ئێمە ئەمڕۆ و هەر کاتێک بە هەموو پێکهاتەکانمانەوە لەبەرامبەر هێرشە
داگیرکارانەکانی ئەردۆغان ئامادەین، ئێمە هەمیشە بەرخۆدان دەکەین".
عیسۆ ئاماژەی بەوە کرد "هیچ هەڕەشەیەک ناتوانێت ئیرادەی ئێمە
بشکێنێت و لە شارەکەمان وەدەرنێت، بۆیە تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین و سەر ناچەمێنین".
ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاو" و "دیسا
دیسا بەرخۆدان" کۆتایی پێهات.
هاوکات هەر ئهمڕۆ گهلانی كورد، عهرهب و سریانی دژی ههڕهشهكانی
داگیركردنی باكووری سووریا (ڕۆژاڤا) به درووشمی «نا بۆ داگیركاریی توركیا»
خۆپیشاندانێكیان ساز كرد.
ئاپۆڕای گهل له گهڕهكی سریان كۆبوویهوه و به بهرزكردنهوهی
پۆستهرهكانی «نا بۆ تێرۆری ئهردۆغان»، «بژی برایهتیی گهلان» و «نا بۆ
داگیركاریی توركیا» دهستیان به ڕێپێوان كرد، ههزاران كهس درووشمی «ئهردۆغانی
بكوژ» و «بڕیاری ئێمه بهرخۆدانه»یان گوتهوه. خۆپیشاندهران ڕوویان له
بینای نوێنهرایهتیی نهتهوهیهكگرتووهكان له شارهكه كرد
هەر لە شاری کۆبانێ، بە هەزاران کەس لەدژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک لە
ناوەندی شارەکە کۆبوونەوە.
خەڵکی کۆبانێ، بۆ شەرمەزارکردنی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ
داگیرکردنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە دەوری پەیکەری بەرخۆدان لە ناوەڕاستی شاری
کۆبانێ کۆبوونەوە.
بڕیارە بە هەزاران کەس لە دژی هەڕەشەکانی ئەردۆغان ڕێپێوان ئەنجام
بدەن.
هـ ـ
ر