بەهۆی بۆردومانەکەی تورکیاوە سێ ئەندامی هێزەکانی پارێزگاری کەمپی مەخمور گیانیان لەدەستدا

عیراق

13/12/2018‌ 766 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ئەمشەو بۆردومانی سێ ناوچەی هەرێمی کوردستانیان کرد.

كاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەو پێنج‌شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردومانی گوندی سکێنی لە ڕۆژئاوای شەنگال و وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی  له‌ شارۆچکەی مه‌خموور  و چیای قەرەچوغیان بۆردومان كرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌خموور ٣ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی كه‌ دوای هێرشه‌كانی داعش خۆیان ڕێكخستبوو، شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بووه‌.

هەروەها تا ئێستاش فڕۆكه‌ چاودێرییەکانی سوپای تورکیا به‌سه‌ر ئاسمانی مه‌خمووردا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

 


هـ ـ ر