شارپرێس:
پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین سنوری
گەرمیان بگرێتەوە، بۆ رێگریکردنیش لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی تیمێکی فڕۆکەوانی رەوانەی سنورەکە دەکات.
كارزان مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى هاتوچۆى گه‌رمیان رایگه‌یاند
"له‌به‌ر پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌وا كه باس له‌وه‌ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو
شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌خوڕ ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و مه‌ترسی دروستبوونى لافاوى
هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى گه‌رمیان داواى له هاتوچۆى سلێمانى كردوه تیمى
فڕۆكه‌وانى ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه بكه‌ن".
كارزان مه‌جید ئاماژەی بەوەداوە "هاتوچۆى سلێمانى ره‌زامه‌ندى
نیشانداوه و بڕیاره رۆژێك پێش شه‌پۆله‌كه تیمه‌كه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كى
فریاگوزارى ره‌وانه‌ى گه‌رمیان بكرێن و جێگیرببن له ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى له
حاڵه‌تى پێویستدا به‌كاربهێنرێت بۆ به‌هاناوه‌چوونى هاووڵاتیانى سنوورى گه‌رمیان".
هه‌ینى رابردوو شه‌پۆلێكى بارانبارین سنورى گه‌رمیانى گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه
لافاو له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دروستبوو. له ناحیه‌ى مه‌یدانیش حه‌وت هاووڵاتى كه
خاوه‌ن غه‌ساله بوون له‌به‌ر خراپى كه‌شوهه‌وا گیریان خوارد و ئه‌وكاته داواى
فڕۆكه‌ى فریاگوزارى كرا، به‌ڵام له‌به‌ر خراپى كه‌شوهه‌وا نه‌توانرا ره‌وانه‌ى
ناوچه‌كه بكرێت.
سەرچاوە: ڕادیۆی دەنگ
هـ ـ ر