ڕۆناڵدۆ: دۆڕانەکەمان بەرامبەر یۆنگ بۆیز شەرمەزارییە

وەرزش

13/12/2018‌ 492 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێیوایە دۆڕاندنەکەیان بەرامبەر یۆنگ بۆیز شەرمەزارییە.


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هێرشبەرى یانەی یۆڤانتۆس لە لێدوانێکدا، بەسایتى کاڵچیۆ میرکاتۆی ڕاگەیاندوە "  دۆڕاندنەکەی یۆڤانتۆس لە بەرامبەر یۆنگ بۆیزدا چەندین هەلى گۆڵکردنیان درووستکرد، بەڵام دۆڕاندنەکەیان جێگەى شەرمەزارییە".


کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەداوە "ئەم دۆڕاندنە دڵخۆشمان ناکات، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە سەرکەوتنمان بۆ قۆناغى داهاتوو بەدەستهێناوە، ئێستا یارییە گرنگەکان بەڕێوەن و ئێمەش ئامادەدەبین بۆ ئەو یارییانە".


رۆناڵدۆ لە قۆناغى کۆمەڵەکانى چامپیۆنز لیگ، لە پێنج یاریدا تەنیا گۆڵێکى تۆمارکردووە، لە یەکەم یاریشدا بەهۆى وەرگرتنى کارتى سورەوە تەنیا ٣٠ خولەک یاریکرد.

هـ ـ ر