بەرشەۆنە دەیەوێت ئەلڤارۆ بباتە ڕیزەکانی یانەکەی

وەرزش

13/12/2018‌ 389 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرشەلۆنە دەیەوێت بە خواستن گرێبەست لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتاى ئیسپانى هێرشبەرى چێڵسى ئیمزابکات.


رۆژنامەى دەیلى ستارى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە "یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى دەیەوێت لە گواستنەوەى زستانەدا ئەلڤارۆ مۆراتاى هێرشبەرى پێشووى یانەى ریاڵ مەدریدى هاونیشتیمانى پەلکێشى ریزەکانى بکات".


رۆژنامەکە ئاماژەى بەوە کردووە "بەرشەلۆنە دەستى بە جوڵە کردووە و دەیەوێت بە خواستن و تا کۆتایى ئەم وەرزە گرێبەست لەگەڵ مۆراتاى هێرشبەرى چێڵسى ئینگلیزى ئیمزابکات".


مۆراتاى ٢٦ ساڵ، کە لە هاوینى ٢٠١٧دا پەیوەندى بە بلوزەوە کرد، گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە لە ٢٠٢٢دا کۆتایى دێت.

هـ ـ ر