شارپرێس:
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی قۆناغی ١٦ ی جامی شای
ئیسپانیای ڕاکێشاو ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر لیگانیس یاری دەکات و بەرشەلۆنەش بەرامبەر
لیڤانتی یاری دەکات.
ئەتلەتیکۆمەدریدیش لەم قۆناغەدا بەرامبەر جیرۆنا یاری دەکات و سیڤیلیە
و ئەتلەتیک بیلباویش بەرامبەر یەک یاری دەکەن.
ڤالانسیاش بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن یاری دەکات و ڤیاڕیاڵ و
ئیسپانیۆلیش بەیەک دەگەن.
یارییەکانی چون لە نۆی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دەکرێت و یاری
گەڕانەوەش لە ١٦ ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت
خشتەی سەرجەم یارییەکانیش بەم شێوەیە:
هـ ـ ر