20 سودی سەرسوڕهێنەری توور کە تا ئێستا نەتبیستووە

تەندروستی

14/12/2018‌ 15810 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توور بەشێک لە خوردنی سه‌ره‌كی هاوڵاتیانی ئێمەیەو لە شێواز و ڕەنگەکانی سپی و سوور و وەنەوشەیی یان ڕەشدایەو لە ئەندازەی خڕ و درێژدایە کە بەشێوازی کاڵ و کوڵێنراو و لەنێو ترشیاتیشدا دەخورێت و بەزۆری گەڵا و گوڵ و تۆوی ئەو لەخواردندا بەکار دەهێنرێت.

٭ سوودی توور بۆ دەرمان یان ڕێگریکردن لە نەخۆشییە تایبەتەکان بەمشێوەی خوارەوەیە:

1 -کاریگەری زۆری لە دەرمانی زەردووییدا هەیە

 توور بۆ جگەر و گەدە زۆرباشەو وەک ژەهرلادەرێکی بەهێز کار دەکات. کە ئەمەش بەو واتایەیە کە توور خوێن پاڵفتە دەکات و ژەهر و مەوادی زیادە لادەبات، ئەم سەوزەواتە خۆراکییە لەدەرمانی زەردییدا (Icterus) بەتەواوی سوودبەخشە، چونکە بیلی ڕوبین(Pheophytin) لەنێودەبات و هەروەها بەرهەمهاتنی ئەو لە ئاستێکی نزمدا ڕادەگرێت. توور هەروەها بە زیادبوونی ئۆکسیجنی تازە بە خوێن، تێکچوون و ڕووخانی خانە سوورەکانی خوێن کە لە کەسانی تووشبوو بە زەردیدا ڕوودەدات، کەمدەکاتەوە و بۆ ئەمجۆرە نەخۆشییەش پێشنیاری تووری ڕەش دەکرێت.

2- نیشانەکانی مایەسیری کەم دەکاتەوە

 توور وەکو کاربۆهیدراتێک لەڕوانگەدا دادەنرێت، کە لە کاربۆهیدراتە هەرس نەکراوەکان پێکهاتوون. ئەمکارەش هەرس و گیرانی ئاو ئاسانتر دەکات و قەبزی کە یەکێک لە نیشانەکانی مایەسیریێە، لادەبات و وادەکات نیشانەکانی مایەسیری زووتر چاک ببنەوە.

3- کێشەکانی پەیوەست بە میز و میزەڕۆ چاک دەکاتەوە

 تور مێزهێنەرە و ئاوی تووریش لە دەرمانی ئیلتیهابات و هەستی کزانەوە لەکاتی میزکردندا سوودبەخشەو هەروەها گورچیلەکان پاکدەکاتەوە و ئیلتیهاباتی هەبوو لە گورچیلەو کۆئەندامی میزکردندا ڕادەگرێت و لەئەنجامدا یارمەتیدەر لە چارەسەری نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی میز کە بەهۆی ژەهرە زیادەکانەوە توندتر بوون، دەدات.

 4_یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات

 توور‌ زۆر تێرت دەکات، واتە وزەی ئێوە بێ وەرگرتنی کەلۆری زیادەتر دابیندەکات. ئەم ڕووەکە خۆراکییە هەروەها کاربۆهێدراتی هەرسبووی کەمتری هەیە و بڕی ئاوی زۆریشی تێدایه، بۆیە بۆ کەسانێک کە دەیانەوێت کێش کەمبکەنەوە، بەسوودە.

 5_نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار کەمتر دەکاتەوە

 توور سەرچاوەیەکی بێوێنەی ئەنتۆسیانینەکانە (Anthocyanin) کە نەتەنها ڕەنگ بە توورەکە دەدەن، بەڵکوو بەشێوازێکی پۆزەتیڤ پەیوەندی بە کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەوە هەیە و  تایبەتمەندی دەرمانکردنی جۆراوجۆریشی لەمبارەدا هەیە.

 6-ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات

 لەوجێگاوەی کە توور ژەهرلابەرە و بڕێکی فراوانی ڤیتامینی Cئەنتۆناسیۆن وفولیک ئەسیدی تێدایە، یارمەتی ڵە زووتر چارەسەرکەری زۆر لە شێرپەنجەکانی هەیە، بەتایبەت شێرپەنجەی ڕیخۆڵە گەورە، گورچیلە، گەدە و شێرپەنجەی دەم و ددان. جگە لەوە ئیزۆتیوسیاناتی هەبوو لە تووردا کاریگەرییەکی بێوێنەی لە سەر ڕێڕەوی خانە شێرپەنجەییەکاندا هەیەو بەجۆرێک دەبنە هۆی مەرگی خانەی شێرپەنجەیی و لە دووبارە دروستبوونەوەی خانە شێرپەنجەیێەکان ڕێگریی دەکەن.

 7_لە بێڕەنگبوونی پێستی ڕێگری دەکات

تایبەتمەندێتی ژەهرلابەری و دژە شێرپەنجەبوونی توور دەبێتە هۆی ئەو کە لە دەرمانی بێڕەنگی پێست(سپی بوونی نامۆی پێست= ڤیتیلیگۆVitiligo)سوودبەخش بێت، تۆوی توور لەمشێوازە ئاماژەپێکراوە دەرمانییەدا سوودی لێدەبینرێت. بەمشێوەیە کە تۆوەکان هاڕاوەیەکی لێ دروستبکەین و ئەو لە سرکەو ئاوی زەنجەفێڵ دا دابنێین و پاشان ئەم پێکهاتەیە بماڵین بەسەریدا. دەشتوانن بۆ ئەم نەخۆشییە ئەو‌یش بخۆین.

 8_ڕێگری لەقەبزی دەکات

 تور کەربۆهیدڕاتی زۆری هەیە، کەواتە جوڵەی ڕیخۆڵەتان زیاتردەکات و بەمشێوەیە لە دەردانەوەی ڕێکوپێک و هێورکردنەوەی نیشانەکانی قەبزی کاریگەرە، توور هەروەها دەتوانێت جووڵەی ڕیخۆڵەکان کەمزکاتەوە و یرامەتیتان بدات لە شلبوون یان سکچوونی پیساییتان ڕزگار‌ببن. تور هەروەها بەوەناسراوە پارێزگاری لە  جگەر و کیسی زراو دەکات.

 9_کێشەکانی پەیوەست بەهەناسەو ڕەبۆ چاکتر دەکاتەوە

 توور دژە خوێن تێزانە، واتە خوێنتێزانی جیهازی هەناسەدان لە نموونەی کزانەوەی لووت، قوڕگ، سورێنچک و‌ سییەکان کە بەهۆی سەرماخواردن، ئیلتیهاب و هەستیاری و هۆکاریترەوە بێت، دەتوانێت کەمبکاتەوە. توور خاوێنکەرەوەیەکی زۆرباشە و ڤیتامینی زۆری هەیە، کە لە کۆئەندامی هەناسەدان لە بەڕانبەر ئیلتیهابات پارێزگاری باشتر دەکات.

 10_ پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە 

توور سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆمە، کە سوودی زۆری بۆ تەندروستیتان هەیە. پوتاسیۆم پەستانی خوێن کەمتر دەکاتەوە، چونکە کاتێک لەگەڵ خوێنبەرەکاندا پەیوەندی هەیە، دەتوانێت دەمارەکانی خوێن شلتر ونەرمتر بکات و لەئەنجامدا ڕێڕەوی خوێن زیاتر دەکات. ئەم مادە، لەجێی ئەمە کە خوێن بەزۆری لە کەناڵ تەنگەڵەکانەوە تێپەڕێنێت، بە فراوانکردنی ڕێڕەوی خوێن، پەستانی خوێن کەمتردەکاتەوە.

11-کاریگەری لەسەر توشبوانی شەکردا هەیە

ماوەیەکی زۆرە کە توور بە ڕووەکێک ناسراوە کە گڵۆکێزی نزمی هەیە، واتە خواردنی ئەو کاریگەری لەسەر ئاستی شەکرەی خوێندا نییە. ئەم ڕووەکە خۆراکییە لە ڕێکخستنی ڕاکێشانی شەکر بۆ ڕێڕەوی خوێن یارمەتیدەر دەبێت و کەسانی توووشبوو بەم نەخۆشییە ناتوانن لەبارەیەوە چیتر نیگەران بن. چونکە بەهۆی توورەوە ڕێکخستنێکی باشی شەکرە ڕوودەدات.

 12- نەخۆشییەکانی پێست چارەسەر دەکات

 ڤیتامینیCفسفۆڕ وهەندێک لە ڤیتامینەکانیتری گروپی B کە لە تووردا هەیە، بۆ پێست سوودبەخشن. ئاوی هەبوو لە تووریشدا لە نمداری ڕووکاری پێست یارمەتیدەر دەبێت، تووری پانکراو شێلراو و ماڵینەوەی لەسەر پێست سوودبەخشی بۆ پێست دەبێت و لەهەمانکاتدا پێست لە وشکبوون و شەقبوون و ترەکبردنر دەپارێزێت.

 13-تای کەسەکان دێنێتە خوارەوە

تای کەسەکان دێنێتە خوارەوە و پلەی کەرمایی جەستە دێنێتە خوارەوە و ئیلتیهابی ئەو لادەبات. بۆ ئەم مەبەستە باشترە ئاوی توور لەگەڵ خوێدا تێکەڵ بکەن لەو جێگاوەی کە توور خاوێنکەرەوەیەکی باشە، دەتوانێت بەو ئیلتیهاباتانەی کە دەبنە هۆی تاو لەرزەوە، شەڕ بکات.

 14_ یارمەتی کێشەکای گورچیلە دەدات

توور میزهێنەرەو خاوێنکەرەوەیەک بۆ زۆر لە نەخۆشییەکانی گورچیەلەیە. مێزهێنەربوونی ئەو ژەهرە کۆبووەکان لە گورچیلە لەنێو دەبات و کۆبوونەوەی مەوادی ژەهراوی خوێن کەمدەکاتەوە و لە ئەنجامدا خەستوخۆڵی ئەوان لە گورچیلەکاندا کەمدەکاتەوە، دژە ئیلتیهاب بوونی ئەویش گورچیلەکان لە بەرانبەر هەرجۆرە ئیلتیهابێک پارێزگاری لێدەکات.

 15_ دەرمانێکی کاریگەر بۆ گەزینی زیندەوەرانە

 توور تایبەتمەندی دژە خورانیی هەیە، لەبەر ئەوە دەتوانرێت دەرمانێکی کاریگەر بۆ گەزینی زیندەوەرەکان و گەزینی مێش هەنگ سوود لێ ببەن، ئاوی توور ئێش و ژان و هەڵاوسان کەمدەکاتەوە و ناوچەی برینداربوو هێور دەکاتەوە. 
16_ ڕێگری لە ڕۆیشتنی ئاوی جەستە دەکات

 توور لە  بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە، لەبەرئەوە خۆراکێکی باش بۆ ڕاگرتنی ئاوی جەستەیە. یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی ئاوی پێویست لە جەستەدا کاریگەری ئەرێنی ئەو لەسەر جیهازی هەرسدایە. کە ئەمەش قەبزی لادەبات، هەرسی خواردن باشتر دەکات و گرنتیدەری ئەوەیە کە مەوادی موغەزی هەبوو لە خۆراکییەکان کە دەیخۆین، بەهۆی جەستەمانەوە ڕابکێشێت. 

17_کاریگەری لەسەر نەخۆشیێەکانی هەناسەو قوڕگدا هەیە

 توور تامێکی تیژی هێوری هەیە و بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان سوودبەخشە، قوڕگ ئێشە هێورتر دەکاتەوە.

 18_ڤیتامینی Cی تیێدایەو سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات

 بەکارهێنانی ڕۆژانەی نیو کوپ توور لە نێوان ژەمێکی خواردن لە زەڵاتە یان خواردنی ئەو وەکوو نێوان ژەمی خواردن نزیکەی لە15% لە ڤیتامینیCی پێویستی ڕۆژانەتان دابیندەکات و شەڕکردنی جەستەتان لە بەرانبەر نەخۆشییەکانی ئەنفڵۆنزای وەرزی تا شێرپەنجەی پێشکەوتوو زیاتر دەکات.

 19_کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی و کارکردنی جگەر
 و زراودا هەیە.

 توور بەتایبەت کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروست کارکردنی جگەر و زراودا سووودبەخشە. ئەم ڕووەکە خۆراکییە ببیلی ڕوبین و ترشەکان و ئەنزیمەکان ڕێکدەخات  و بیلی ڕوبینی زیادەی خوێن لادەبات و ئەنزیمەکانیی وەکوو میروسناز، دیاستاز، ئامیلاز، و‌ ئیسترازی تێدایەو بەکارهێنانی ڕێکوپێکی ئەو جگەر و کیسی زراو لە بەرانبەر ئیلتیهاباتەکان و برینەکان پارێزگاری لێدەکات. 

20_ جیا لەم تایبەتمەندیانەی توور کە ئاماژەمان پێکردن، ئەم سەوزەواتە ئیشتیها هێنەر، بۆنخۆشکەری هەناسە، ڕێکخەری میتابۆلیزمی جەستە و کەسانێک کە لەهەفتانەدا دەیخۆن دەبینن سوڕانی خوێنیان باشتر دەبێت، توور دەرمانێکی باش بۆ سەر ئێشە، قەبزی، تێکچوون، کۆکەڕەشە، کێشەکانی گەدە، بەردی زراو و کەمخواردنە. گەر کێشەی هەرستان هەیە پێشنیار دەکەم چەند پارچەیەک توور بخۆن تا کۆئەندامی هەرستان بەباشی کار‌بکات.