سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیای بۆسه‌ر هه‌رێم كرد

عیراق

14/12/2018‌ 560 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیای بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم كرد.

له‌میانی به‌شداریكردن له‌ جه‌ژنی رۆژی (ئێزی) ئێزدییه‌كان، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌وان دژی هەر هێرشێکن کە سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات، هاوكات ئەو هێرشانەی تورکیای بۆ سەر هەرێم  ئیدانەكرد.

شه‌وی پێنج سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاویكرده‌وه‌، "فڕۆکە جەنگییەکانمان پێگەکانی پارتی کریکارانی کوردستان (پەکەکە)یان لە شەنگال و مەخمور و قەرەچوگ بۆردومان کردوە.

هاوكات ئه‌مڕۆ هه‌ینی خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕایگه‌یاند، 20 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا بۆردوومانی شنگال و چیای قه‌ره‌چووخیان كرد.

ڕ . ج