شارپرێس:
پزیشكه‌كانی ئه‌لێكس فێرگسۆن-ی ڕاهێنه‌ری پێشووتری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، ڕێنمایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئاماده‌ی یارییه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی، پزیشكه‌كانی فێرگسۆن ڕێنمایی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌یان كردووه، ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد نه‌بێت، چونكه ئه‌وه كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ دروستده‌كات.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا فێرگسۆن دووچاری جه‌ڵته‌ی مێشك بوو، كه به‌هۆیه‌وه ژیانی كه‌وته مه‌ترسییه‌وه.
به‌هۆی ڕێنمایی پزیشكه‌كانه‌وه، فێرگسۆن ئاماده‌ی بینینی چه‌ند یارییه‌كی ڕابردووی شه‌یتانه سوره‌كان نه‌بوو.
ڕ . ج