شارپرێس:
سەرۆکی وڵاتانیی یەکێتی ئەوروپا گفتوگۆکردنی دووبارە لەسەر خواستی تێرێزا مهی لەبارەی ڕێکكەوتنی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپایان ڕەتکردەوە.
تێرێزا مهی، سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا دوێنێ پێنجشهممه لە بڕۆکسل و لەدانیشتنی پلە باڵاکانی یەکێتی ئەوروپا داوای گرهنتیکردنی یاسایی بەشێک لە رێكکەوتنی دەرچوونی وڵاتهكهی كردبوو له یهكێتی ئهوروپا.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشتر رایگەیاندبوو، چاوەڕوانی گۆڕانکاری خێرا نییە.
ئەو ڕێکەوتنەی نێوان بهریتانیا و یهكێتی ئهوروپا ههردوولا واژۆیان كردووه، بەڵام وادیارە پەرلەمانی بەریتانیا دهنگ به درێژكردنهوهی رێككهوتنهكه نادات.
جۆن کڵۆد یونکێر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگهیاندووه، یهكێتی ئهوروپا ئامادەی ڕوونکردنەوەی بڕگەکانی ڕێکەوتنەکەیە، بەڵام گفتوگۆ و ڕاوێژی نوێتر لە ئارادا نییە و داوای لە بەریتانیاش کرد کە خواستەکەی ڕوونتر بکاتەوە.
ئاماژهی بهوهشكرد، کۆمیسیۆن زانیاری گەیاندن لەبارەی شێوازی ئامادەبوونی ئەم یەکێتییە بۆ دەرچوونی بەریتانیا بەبێ هچ ڕێکكەوتنێک لە ماوەی پێج ڕۆژی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا ئەو ڕەشنووسەی کە لە دوای داواکاری تێرێزا مهی نوووسراوە و دزەی کردووەتە دەرەوە، ئەوە دەردەخات کە خواستەکانی بەریتانیا دابین نەکراوە.
تێرزا مهی هەوڵیداوە سەرۆکی وڵاتانیی یەکێتی ئەوروپا قەناعەت پێبێنێت کە بەو گۆڕانکاریانەی کە لە ڕوانگەدایە، ڕازی ببن. بەڵام بەوتەی ئاژانسەکان ئەو ئەو داخوازییەی بەخراپی پێشکەش کردبوو.
بهبڕوای چاودێران، سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا لە گفتوگۆکانی دوێنی شەوی پێنجشهممهدا بە دوای بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ڕازیکردنی وڵاتاندا بووە، و هەوڵدەدات لە دانیشتی داهاتووی سەرۆکی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت بەئەنجامێکی تەواوەتی بگات.
بەشێک لەو ڕێكکەوتنە کە لە بارەی سنووری نێوان بەریتانیاو یەکێتی ئەوروپایە لە پەرلەمانی بەریتانیا بووەتە شوێنی بیروبۆچوونی جیاوازەوە.
تاكە سنووری خاکی بەریتانیاو یەکێتی ئەوروپا، واتە نێوان ئیرڵەندای باکوور(بەشێک لە بەریتانیا) کۆماری ئیرلەندا(ئەندامی یەکێتی ئەوروپا)بەناچاری دەبێتە سنووری نێوان دوو وڵاتەوە و هەم بەریتانیاو هەم یەکێتی ئەوروپاش ڕایان لەسەر ئەوەیە، نابێت نێوان دوو ئیرلەندا سنووری گومرکی هەبێت.
لەم ڕوانگەوە گرنتییەک بەناوی وەستان و گەڕانەوە لە ڕێکەوتننامەکە پێشبینی کراوە کە ئەگەر هەلومەرج وا بڕوات کە سنووری گومرکی ناچاری بێت، دوو لایەنەکە بەهەلومەرجی پێش ڕێكکەوتنەکە دەگەڕێنەوە، تا ڕێگایەک بۆ ئەو بدۆزنەوە.
هەفتەی ڕابردووش ئەوە ڕوونبووەوە کە ئەم وەستان و گەڕانەوەیە سنووری کاتی نییەو پەرلەمان بەریتانیا دەنگی پێنادات.
ه.م