به‌غدا
به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆشكی سه‌لام
له‌به‌غدا كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئێزدییه‌كان پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه‌و
پێیان ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ بۆ من رۆژێكی تایبه‌ت‌و پڕ شانازییه.
به‌پێی ڤیدیۆیه‌ك كه له‌لایه‌ن
تیمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه به‌رهه‌مهێنراوه، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری
عێراق له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا میوانه‌كانی بینیوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی
"ئه‌و كۆشكه‌ی بڕیاری له‌ناوبردنی كوردی تیا دراوه، هه‌ر له‌و كۆشكه كه‌سوكاری
قوربانییه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه".
عه‌لی له‌هه‌ڵه‌بجه‌و پوره
جه‌یران وسه‌رگوڵ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان‌و گوڵاڵه‌ی گه‌رمیان، دیارترین ئه‌و
میوانانه بوون كه سه‌رۆك كۆمار گفتوگۆی له‌گه‌ڵكردوون.
د. به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند
كه له ئێش و ئازاری ئه‌وان تێدەگات ، بۆیه له ناخه‌وه دڵگرانه، هه‌روه‌ها
ئاماژه‌یكرد بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌دامی دیكتاتۆری مرۆڤ كوژ به سزای خۆی گه‌یشت و
پوره جه‌یران و سه‌رگوڵ و حه‌نیفا و عه‌لیش له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك كۆمار وتی ئه‌مرۆ بۆمن رۆژێكی
تایبه‌ت و پڕ شانازییه كه له كۆشكی سه‌لام پێشوازی له كه‌سوكاری خۆم ده‌كه‌م،
هاوكات وتی چۆن له ڕابردوودا پشتیوانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ
و شه‌نگال و ناوچه زیان لێ كه‌وتووەکانی تر بووم ، بۆ داهاتووش هه‌ر وا ده‌بم.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی
كه هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته نه‌هامه‌تی و ئازاری زۆریان چه‌شتووه بۆیه كاتی
هاتووه ده‌سه‌ڵات قه‌ره‌بووی هاووڵاتیانی خۆی بكاتەوە و خزمه‌تگوزاری پێویست و شایسته
پێشكه‌ش به ڕۆڵه‌كانی بکات.