وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا ده‌كات

عیراق

14/12/2018‌ 1072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانكردنی مه‌خموور و شه‌نگال بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک کە رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ هەبێت، سەرکۆنە دەکات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، "ئەم جۆرە کارانە پێشێلکردنی سەروەریی و ئاسایشی عێراقە و بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک کە رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ هەبێت، رەتیدەکەینەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک کە رەنگدانەوەی لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ هەبێت، سەرکۆنە دەکەین و رەتیدەکەینەوە".

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها بانگهێشتی فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆز توركیا له‌ به‌غدای كردووه‌ بۆ پێدانی روونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان سه‌ر مه‌خموور و شه‌نگال له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی سوپای توركیاوه‌ .
ه.م