شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رایگه‌یاند، خۆی بڕیار ده‌دات به‌شداری كام یاری بكات یان پشوو وه‌ربگرێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی دوای شكسته‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی یه‌نگ بۆیزی سویسرای رایگه‌یاند، بۆ سه‌ركه‌وتن چبوونه سویسرا، به‌ڵام به شكسته‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئاماه‌ی به‌وه‌شكرد، "له ڕووی ده‌روونیی و جه‌سته‌ییه‌وه له دۆخێكی باشدام، خۆم بڕیار ده‌ده‌م له كام یاری پشوو وه‌ربگرم و له كام یاری به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام به راوێژ له‌گه‌ڵ ئالێگری، ده‌مه‌وێت پلانه‌كانی ئالێگری له نێو یاریگه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌م".
كریستیانۆ رۆناڵدۆ راشیگه‌یاند، "پێویسته شكسته‌كه‌مان له‌بیر بكه‌ین و خۆمان بۆ یاری دێربی تۆرینۆ ئاماده بكه‌ین كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێت، پاشان بیر له یاری لوتكه‌ی جامی سووپه‌ری ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان بكه‌ینه‌وه".
ه.م