چاوەڕواننەكراو.. چەكە نوێیەكەی ئەمریكا هەموو زریپۆشێك دەبڕێت

جیهان

15/12/2018‌ 6605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان حاجی قادر
ڕۆژنامەی "زە میلیتەری تایمز" چەكێكی تازەی ئەمریكی لەڕادەبەدەری ئاشكراكرد، كە تفەنگێكی عەیار"6.8 ملم"ەو گوللەكەی دەتوانێت هەمان زیانی گولەتۆپێكی تانكی لێبكەوێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە تفەنگەكە وا دیزاینكراوە، كە گولەكەی بتوانی شوێنە قایمكراوەكان ببڕێت و زیانێكی گەورەش بگەیەنێت هەر وەك ئەو زیانەی گولە تۆپەكان دەیگەیەنن ،ئەمەش توانستێكی لەڕادەبەدەر دەداتە سەربازەكان لە كاتی بەكارهێنانیدا، كە وا بڕیارە لە گەڵ هاتنی ساڵی 2022 چەكەكە‌ بكەوێتە بواری خزمەتی سەربازییەوە.

"مارك میلی" سوپا سالاری سوپا بە "زە میلیتەری تایمز" ی ڕاگەیاند، ئەو چەكە دەتوانێت زرێپۆشەكانی ئێستا و هەر زریپۆشێكی دیكەش ببڕێت كە مرۆڤ لە ئایندەدا دروستی بكات ، چەكەكە زۆر پێشكەوتووە و جیاوازە لە هەر چەكێكی دیكەی ئەمڕۆ. دەتوانی هاوكاری سەربازەكان بكات بۆ ئاڵینگاریكردنی هەموو ئەو ئاستە‌نگانەی كە لەوانەیە ڕووبەروویان بێتەوە وەك خراپی ئاووهەوا. بە ڕاستە ئەو چەكە دەمانچەیەكی سەرسامكەرە.

هەروەها وتیشی: "ئەو چەكە باشترین چەكێك دەبێت كه تا ئێستا‌ لەسەر زوی دروستكراوە"، راپۆرتەكە جەخت لەوەش‌ دەكاتەوە كە ئەو چەكە لە دوو تفەنگە تفەنگە هاوتا بەناوبانگەكانی وەك "ئێم16" و " ئێم4" بەهێزترە لە ڕووی توانستەوە.

ئەو تفەنگە بەوشە جیادەكرێتەوە كە كێشی سوكە ، وورده و لێدەرە، گولەكەی ماوەیەكی زۆر دەبڕێت و مەخزەنەكەشی فیشەكی زۆر دەگرێت.