ڤیرجی گالاتیك فڕۆكەیەكی گەڕۆك دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

جیهان

15/12/2018‌ 454 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ڤێرجین گالاتیك بەئەگەرێكی زۆرەوە لەمڕۆژانەدا فڕۆكەیەكی بۆشایی گەڕی ئاسمانی لەگەڵ دوو فڕۆكەوان بەرەو ئاسمان دەنێرێت. 

ئەو فڕۆكەیە بەخێرایێەكی لەڕادەوە دەڕوات و بە بەرزایی 100 كێلۆمەتر دەگات، كە فڕۆكەكە دووەم فڕۆكەی گەردوونی SpaceShipTwo بەناوی VSS  Unity بۆ بۆشایی ئاسمان دەنێرێت.

لەئێستادا ئەو فڕۆكەیە بۆ چوارەمین فڕینی تاقیكردنەوەیی خۆی ئامادە دەبێت، ئەگەر هەلومەرجی ئاو و هەوا و دۆخی تەكنیكی شیاو و گونجاو بێت، ئەم فڕۆكەو دوو فڕۆكەوانەكەی بەم نزیكانە بەرەو ئاسمان دەڕۆن.
 
ئەمە لەكاتێكدایە 4 ساڵ لەمەوبەر فڕۆكەی بۆشاییگەڕی SpaceShipTwo لەماوەی فڕینێكیدا تووشی كێشەبوو و  مردنی فڕۆكەوانەكەی بەدوادا هات. 

ڤیرجین گالاتیك دوای ئەم ڕووداوە تەركیزێكی زیاتری لەسەر بتەوبوون و بێ كێشەبوونی فڕۆكەكانی هەبووەو بەوتەی ئەم كۆمپانیایە، فڕۆكە بەبێ هەلومەرجی پێویست و شیاو، بەرەو ئاسمان ناڕوات.

ئەگەر ئەم فڕینە بەئەنجام بگات VSS Unity ڕیكۆردێك لەبارەی بەرزایی فڕین و خێراییەوە تۆمار دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە