هەڕەشەكی نوێی هێرشكردنی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

جیهان

15/12/2018‌ 636 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەروك وەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، لە ئەگەرێكدا مانەوەی ئیسڕائیل بكەوێتە بەر مەترسییەوە، لەهیچ هەوڵ و هەنگاوێك لە نموونەی هەوڵی سەربازی لەنێو سنوورەكانی ئێراندا كەمتەرخەمی ناكەین.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی، بنیامین نەتەنیاهۆ لەوەڵامی پرسیارێكدا، كە هێڵی سووری وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر‌ئێران چییە؟ لەوەڵامدا رایگەیاند "هێڵی سووری ئێمە مانەوەی ئێمەیە".

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند، "ئێمە هەرچییەك، كە بۆ پاراستنی ئیسڕائیل پێویست بێت، لە دژی ئێران، كە دەیەوێ وڵاتەكەمان لەنێو ببات، ئەنجامدەدەین".

بنیامین نەتانیاهۆ ئەوەشی راگەیاند "ئەنجامی هیچ هەوڵێكی پێویست بۆ بەرگریكردن لە ئیسڕائیل ڕەتناكەمەوە".

ئەو هەروەها رایگەیاند "ئیسرائیل تەنیا وڵاتێكە، كە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانەوە لە وڵاتی دراوسێی خۆی واتە سوریادا بەڕاستەخۆ لەگەڵ هێزەكانی ئێراندا لەكێشمەكێشدایە، وڵاتێك هێزەكانی ژێر فرمانی بەشارئەسەد و سەرۆكەكەی لەپشتیوانی ئێران سوودمەندن".

نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەشدا، ڕەفتاری هێرشاوی ئێران لەناوچەكە، كە لە بەرانبەركێی ئیسڕائیل لە دژی میلیشیا ئیسلامگەراكاندایە، بووەتە هۆی ئەوە كە وڵاتانی عەرەبی، كە سەردەمانێك لەگەڵ ئیسڕائیلدا دوژمن بوون لەم وڵاتە نزیكتر ببنەوە".

نەتەنیاهۆ لەبارەی پەیوەندییە نوێكانی لەگەڵ‌ وڵاتانی عەرەبیشدا رایگەیاند وڵاتایی عەرەبی دەزانن، كە ئیسرایل دوژمن نییە، بەڵكوو هاوبەشێكە كە چاو لە توندڕەوخوازەكان داناخات"

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل جەختیكردەوە، ئیسرائیل لەگەڵ دوو وڵاتی عەرەبی  میسرو ئەردەندا پەیوەندی دیپلوماسیانەی هەیەو لەم كۆتایانەشدا ئەم پەیوەندیانە گەشەی بەخۆیەوە بینیوەو ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندی ئەوان لەگەڵ سعودیە ڕكەبەری ئێرانیش پێشكەوتنی بەخۆیەوە بینیوەو هیچ شتێك‌و ڕووداوێك بەپێچەوانەی هەندێك وڵاتیتر نەیتوانیوە ڕێگر لەبەردەوامیدانی ئەم پەیوەندیانە بووبێت.