ڤیدیۆ.. دەركەوتنی تەنێكی نامۆ لەئاسمانی نیۆیۆرك

هەمەڕەنگ

15/12/2018‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، كە تێدا تەنێكی ناومۆ دەبینرێت‌و بەئاسمانی شاری نیۆیۆركی ئەمریكا تێپەڕیوە.

لەڤیدیۆكەدا دەبینرێت، كە تەنەكە رەشەو بەخێراییەكی زۆر دەڕوات‌و بەئاسمان بەناو پەڵە هەورەكان بەشێوەیەكی روون دەبینرێت، كە گومان دەكرێت بوونەوەری ئاسمانی بێت.

پێگەی Express بڵاویكردەوە، كە گوان دەكرێت ئەو تەنە نامۆیە فڕۆكەیەكی نەفەر هەڵگر بێت‌و بەخێراییەكی زۆر بەئاسماندا رۆشتبێت.

لەبەرانبەردا هەندێك لەشارەزایان باس لەوە دەكەن، كە ئەوە بوونەوە گەردوونییەكانەو سەلێنەری ئەوەشە بونەوەری گەردوونی لەئاسمان هەیە.

هـ ـ ح