نرخی نەوت دابەزینێكی گەورە لەبازاڕەكانی جیهان تۆماردەكات

sharpress.net

217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/12/2018‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد، كە دابەزینەكە پەیوەندی دابەزینی گەشەی ئابووری ئەمریكاو چین هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 60.28 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.17 دۆلار بەرێژەی 1.90% دابەزیوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 1.38 دۆلار بەرێژەی 2.62% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.20 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەهەفتەی رابردوو نرخی نەوت زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەڵام دابەزینی ئاستی گەشەی ئابووری چین‌و ئەمریكا ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەیەی راگرت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved