گازی سروشتی هەرێم پشكی كۆمپانیای "دانە غاز" بەرزدەكاتەوە

کوردستان

15/12/2018‌ 549 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "دانە غاز"ی ئیماراتی زیادكردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندو بەو هۆیەشەوە پشكەكانی ئەو كۆمپانیایە لەبۆرسە جیهانییەكان زیاد دەكات.

كۆمپانیای "دانە غاز" رایگەیاند، بەرهەمهێنانی گازی سورشتی هەرێمی كوردستان بەرێژەی 12.5% زیادیكردووە، ئەوەش بەپێی بەیاننامەیەك ، كە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردووەتەوە.

كۆمپانیاكە راشیگەیاندووە، بەهۆی زیادربوونی بەرهەمی گازی سورشتی هەرێم پشكی كۆمپانیاكەیان "دانە غاز" بەرێژەی 8.4% لەبۆرسە جیهانییەكان زیادیكردووە.

هەروەها كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، بەرهەمی گازی سورشتی هەرێم لە 62 هەزار "بەرمیلی ئاسایی" بۆ 70 بەرمیل زیادیكردووە "یەك بەرمیل گاز دەكاتە 5800 پێ گاز".

كۆمپانیای "دانە غاز" ماوەی چەند ساڵێكە وەبەرهێنان لەگازی سروشتی هەرێمی كوردستان دەكات، كە بەم دوایانە وێستگە كارەباییەكانی هەرێمیشی كرد بە گازی سروشتی، كە پێشتر بەسووتەمەنی كاری دەكرد.

هـ ـ ح