پرفرۆشترین‌و كەمفرۆشترین فلیمەكانی هۆڵیود لەساڵی 2018دا

هەمەڕەنگ

15/12/2018‌ 493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ڕێكۆردێكی سێ ساڵە كە تا 2017 بەردەوامی هەبوو، ڕێزبەندی فلیمەكانی هۆڵیود لە ساڵی 2018 بە فرۆشی 40ملیارد دۆلاری گۆڕانكاری بەخۆیەوە بینی، بەڵام فلیمە ناسەركەوتووەكانیش لەمساڵدا كەمنەبوون.

بەپێی هەواڵیكی ئاژانسی ڤاریتی (Variety)،سینەماكانی جیهان لە ساڵی 2018 سەركەوتنیان تۆمار كردووە. ئەم سەركەوتنەش بەس لە فلیمە ئەكشنەكاندا نەبووە و لە تڕیلێرەوە بگرە تا ئەنیمەیشێن و كۆمیدیاشی گرتووەتەوە.

پاش ڕێكۆردێكی سێ ساڵە كە تا ساڵی2017 بەردەوامی هەبوو، ڕێزبەندی فلیمەكانی هۆڵیود لە ساڵی 2018 بە فرۆشی 40ملیارد دۆلاری و سەركەوتنی هەندێك فلیمی ئاسیایی وەكوو. ئاسیایی دەوڵەمەندی دێوانە، شوێنێكی ئارام، گۆڕانكاری بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە پاڵ ئەمانەشدا فلیمی ناسەركەوتوویش هەر بەدیدەكران.

لە بەردەوامیدا پێڕستی 10فلیمی سەركەوتووی جیهان لە ساڵی 2018‌لەگەڵ ڕێژەی فرۆشتن و بڕی بودجەی بەرهەمهاتنی فلیمەكە ئاماژە پێدەكەین.

 (( سەركەوتووترین و  پڕفرۆشترینی فلیمەكان ))
ناوی فلیم/ پڵنگی ڕەش
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 210ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/1ملیارد و 300ملیۆن دۆلار

ناوی فلیم/ سەرسوڕهێنەران (2)
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/200ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/1ملیارد و 240ملیۆن دۆلار

 ناوی فلیم/ شوێنێكی ئارام
 بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 17ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/340ملیۆن دۆلار

ناوی فلیم/ قەشە
 بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 22ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/365ملیۆن دۆلار

ناوی فلیم/ هالوویین
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 10ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/252ملیۆن دۆلار

ناوی فلیم/ ئاسیاییە دەوڵەمەند و دێوانەكان
 بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 30ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/236ملیۆن دۆلار

(( شكست‌خواردووترین فلیمەكانی ساڵی2018 ))
 ناوی فلیم/ ڕۆبین هۆد
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 100ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/65ملیۆن دۆلار

(The Nutcracker and the Four Realms/ ناوی فلیم
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 120ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/138ملیۆن دۆلار

ناوی فلیم/ هەڵقرچان لەكاتدا
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/100ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/132ملیۆن دۆلار
 
ناوی فلیم/ كچێك لە تۆڕی جاڵجۆڵەكەدا
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 43ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/31ملیۆن دۆلار

ناوی فلیم/ كوشتنەكانی هیپی تایم
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 40ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/27ملیۆن دۆلار

 ناوی فلیم/ برایان خوشكان
بڕی بودجەی بەرهەمهێنان/ 38ملیۆن دۆلار
بڕی فرۆشتنی جیهانی ئەو/9 ملیۆن دۆلار