لێكۆڵەران پێشبینی بەرواری مەرگی مرۆڤ دەدۆزنەوە

sharpress.net

3171 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/12/2018‌

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی زانكۆی ییلی   Yale University ئەمریكا پیشەسازی دیاریكردنی ڕۆژی مردنی هەر كەسێكیان دۆزییەوە.

مۆرگان لویین یەكێك لەم لێكۆڵەرانە دەڵێت، بو دیاریكردنی تەمەنی بایلۆجی ئینسان بەس پێویستە تاقیكردنەوە لەسەر خوێنی ئەو بكەین.

بەوتەی ئەو بەمزوانە هەر پزیشكێك دەتوانێت لە ئەگەری حەزكردن و ویستی نەخۆشەكەی، بەرواری نزیكی مەرگی ئەو پێشبینی بكات.

مۆرگان لۆیین ئەوەش دەڵێت، ماوەیەك لەمەوبەر لە سەنتەرێكی پزیشكی ئەمریكا كە ناوی (بیت ئیزئیل)ە، سۆپەر كۆمپیوتەرێك ناسێنرا كە دەتوانێت دیراسەی بڕێكی زۆر لەزانیارییە پێدراوەكان و مێژووی مەرگی ئینسان دیاری بكات. 

ئاواش ئاماژەی پێكراوە، كە لێوردبوونەوەی ئەم كۆمپیوتەرە لە96%.، ئێستاكە ئەمكارە بۆ نەخۆشانێك كە چارەسەری نەخۆشیەكانیان نییە و مەرگیان حەتمییە بەكار دەهێنرێت.

دكتۆر ئێستیڤ هۆرێنگ، كەسەرۆكایەتی ئەم پڕۆژەیەی لە ئەستۆدایە. ئەو زیاتر ڕووندكاتەوە و دەڵێت، كە كۆمپیوتەر هەڵبەت ناتوانێت جێگای پزیشك بگرێتەوە، بەڵام یارمەتی ئەو دەدات.
 
بەپێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری دەوری دنیا، لەم كۆمپێوتەرەدا زانیاری لەبارەی زیاتر لە 250هەزار نموونەی كلینیكی لە ماوەی 30ساڵدا تۆمار كراوە.

بەرنامەی كۆمپیوتەرەكە ئەم زانیارییانه لەگەڵ بڕی چالاكی ژیانی ئۆرگانیزمەی نەخۆش، پەستان، ڕادەی ئۆكسیجن لە خوێن، زانیاری بیو كیمیاوی خوێن و....هتد، بەراورد دەكات. 

ئەمكارەش لە تەشخیص و تەنانەت دیاریكردنی ئەم بابەتە یارمەتیدەدات كە نەخۆش تا چ ماوەیەكیتر بەزیندوویی دەمێنێتەوە، ئەگەر نەخۆشی ئەو قورس بێت.

كۆمپیوتەر بە سوودبردن لە پێدراوەكان لەبارەی ئەمە كە چی ڕووداوێك بۆ نەخۆشانیتر لەماوەی ساڵانیی ڕابردوو كاتی هەر ئەم نەخۆشییە و شیكردنەوەكانیان(Analysis)   ڕوویداوە، پێشكەوتنی ڕووداوەكان بۆ هەر نەخۆشێكی دیاریكراو پێشبینی دەكات.

بەهەرحاڵ بەگووتەی هۆرینگ، چیدی پزیشكان لەمە بەدواوە هەوڵدەدەن لە كۆمپیوتەر بۆ پێشبینی مێژوو و بەرواری مەرگ سوود لێ نەبینن، چونكە ئەركی كۆمپیوتەر یارمەتیدانی پزیشك لە دیاریكردنی جۆری‌ دروستی نەخۆشییە.

كۆمپیوتەر دەتوانێت نەخۆشییە شاز و شاراوەكان بدۆزێتەوە كە پێدەچێت لە چاوی پزیشكانەوە بەدوور بن.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved