مەسرور بارزانی ئامادەیی هەرێم بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ عێراق رادەگەیەنێت

sharpress.net

807 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/12/2018‌

شارپرێس:
مەسرور بارزانی، كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەسەر خواستی هەرێمی كورستان بۆ چارەسەری گشت كێشەكان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق لەگەڵ بەغدا كردەوە.

مەسرور بارزانی لەو بارەوە راگەیاند "پێویستە بەربەستی كێشە لەمێژینەكان تێپەڕێنین‌و بەجۆرێك چارەسەر بكرێن، كە ئیتر رێگە لەدووبارەبوونەوەیان بگیرێت و تەنیا بەو شێوەیە دەتوانین بەرەو داهاتوویەكی گەش و پێشكەوتنی وڵات هەنگاو بنێین".

هەڵوێستەكەی مەسرور بارزانی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ محمەد ئەلحەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ‌و شاندی یاوەری.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لە دیدارێكدا دوا پەرەسەندن و ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق و پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر تاوتوێكران.

هەروەها سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هیوای سەركەوتنی بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆكایەتی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان خواست‌و ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی‌و هاوكاری زیاتر دەربڕی.

هەر لەو دیدارەدا ئەركی ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەدواداچوونی پرسەكان بە گشتی، بەتایبەتی پرسی بودجەو دابینكردنی بەشە بودجەی هەرێم بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و مادەی 140 گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەكان بۆ تێپەڕاندن و زاڵبوون بەسەر هەڕەشە ئەمنی و سیاسی و ئابورییەكان تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەو بارەوە بخۆڕتەڕوو.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved