مەسعود بارزانی پشتگیری بۆ هەوڵەكانی عەبدولمەهدی رادەگەیەنێت

عیراق

15/12/2018‌ 486 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەچارەسەركردنی كێشەكان و خێراتركردنی پڕۆسەی سیاسی عێراق.

مەسعود بارزانی لەو بارەوە جەختیكردەوە، لەدوای 2003، پڕۆسەی سیاسی ئێستا، باشترین دەرفەت بووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌و بنیاتنانی متمانەی نێوان لایەنەكان.

هەڵوێستەكەی مەسعود بارزانی ئەمڕۆ شەممە لەمیانی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری.

بەپێی راگەیەنراوێك، لەكۆبوونەوەكە دواین پەرەسەندنەكانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەنگاوەكانی تەواوكردنی حكوومەتی تازەی عێراق و تەحەدیات و كێشەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە، كە دواكەوتنی تەواوكردنی كابینەی وزاریی تازەی عێراق كێشەكان قووڵتر دەكاتەوە و عێراق ڕووبەڕووی ئەگەری نادیار دەكاتەوە. هەروەها تەئكیدیش لەسەر پابەندبوون بە پڕەنسیپی پارسەنگی لە دامەزراوەكانی حوكمڕانێتی و كەرتی ئەمنی و سەربازی كرایەوە.

بارودۆخی ئەمنی و ئیداریی پارێزگای نەینەوا و ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ئەو پارێزگایە تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنەبوو.

هـ ـ ح