وەزارەتی دارایی چەند ڕێنمایەکی نوێی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرد

sharpress.net

1469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

15/12/2018‌

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنمایەکی نوێی بۆ شوێنی دانانی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرد.


بەپێی ڕێنماییەکی وەزارەتی دارایی کە بەرواری ڕۆژی ١١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨  لەسەرە و واژۆی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابوری لەسەرە ڕایگەیاندوە "فەرمانبەری گرێبەست لەکاتی داواکردنی پێداویستی فەرمانگەکاندا دادەمەزرێن و هەروەها ئەو کەسەی بە گرێبەست دادەمەزرێت لە شوێنی فەرمانبەرێکی تر پێویستە ئەو ساڵە دابمەزرێت کە فەرمانبەرەکە فەسڵکراوە".


ڕێنماییەکی وەزارەتی دارایی باسی لەوەش کردووە "پێویستە وێنەی نوسراوی ئەو فەرمانبەرە لەکارلادراوە هاوپێچی نوسراوی ئەو کەسە بکرێت کە دادەمەزرێت بە گرێبەست و هەروەها پێویستە ئەو کەسەی کە دادەمەزرێت هەمان بڕوانامە و پسپۆڕیەتی فەرمانبەرەکەی هەبێت و لە نوسراوی فەرمیدا ئاماژە بە بڕوانامە و پسپۆڕی هەردوولا بکرێت".


لە ساڵی ٢٠١٢ بە بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانبەری گرێبەست لە دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمدا دامەزرا و بەپێی ئامارەکان، زیاتر لە ٣٠ هەزار فەرمانبەری گرێبەست هەیە و بەپێی ڕێنماییەکی وەزارەتی دارایی هەر فەرمانبەرێک سێ ساڵ خزمەتی هەبێت دەکرێتە هەمیشەیی، بەڵام  پێشتر وەزیری وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانن فەرمانبەرەکان بکرێنە هەمیشەیی.
هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved