شارپرێس:
حلمى ره‌سول ره‌زا
له وتارێكى نوسه‌رى بریتانى " كارنى روس" دا كه له رۆژنامه‌ى گاردیانى ئه‌مرۆدا بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتوه، ئه‌و شۆرشانه‌ى سه‌ركردایه‌تییان نیه بڵاوبوونه‌وه و ده‌بنه‌وه له‌م چاخه‌ى ئێستاماندا، و به نزیكه‌یى هیچ كه‌سێك ناتوانێ، سیاسى یان زاناى سیاسه‌ت یان خاوه‌ن پێشبینى بێت بتوانێ ئه‌وه لێكبداته‌وه به‌چى هۆكارێك به‌رپا ده‌بن، به‌لام ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یزانین هۆكاره‌كانى بریتین له بێ هیوایى له سیسته‌مه سیاسى و ئابوریه‌كانى ئێستا كه‌له‌ناوچه‌كه‌دا بونیان هه‌یه.
نوسه‌رى ناوبراو داواى ئه‌وه‌ى ده‌كات سیسته‌مێكى نوێى سیاسى دروست بكرێت هه‌موان به‌شدار بن له دروستكردنى بریاردا، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك هه‌ست به سه‌ركه‌وتنى بكات له‌و گفتوگۆكان و ئه‌و ئه‌لینگاره ئالۆزانه‌ى كه روبه‌روى مرۆڤ ده‌بنه‌وه و بونه‌ته هۆكارى بێ هیواییان.
نمونه‌ش بۆ شۆرشه بێ سه‌ركرده‌كان ده‌هێنێته‌وه له‌وانه " جولانه‌وه‌ى داگیركردنى وول ستریت" "به‌هارى عه‌ره‌بى" می تو" " هیله‌ك زه‌رده‌كان" و جولانه‌وه‌ى داواكاران به وه‌ستاندنى له‌ناوبردنى گیانه‌وه‌ره ناوازه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گۆرانى كه‌ش و هه‌واو ..تد
ئه‌لبوعه‌زیزى
نوسه‌ر – مامۆستاى زانكۆ بوه له بوارى زانستى سیاسى له شانشینى یه‌كگرتودا- باس له سه‌لماندنى قسه‌كانى ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ى ئه‌و جۆره شۆرشانه، كه له روداوێكى زۆر ساده‌وه ده‌ستپێده‌كات و كه‌س ناتوانێ پێشبینى ئه‌نجامه‌كانى بكات له نمونه‌ى خۆسوتاندنى ئه‌لبوعه‌زیزى له تونس؛ ئه‌م روداوه بوه مایه‌ى هه‌ڵگیرساندنى شۆرشه‌كان و ژماره‌یه‌ك له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راستى گرته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ژنه‌ى جولانه‌وه‌ى " مى تو " ى هه‌لگیرسان، ئه‌ویش به ئاشكرا كردنى روبه‌روبونه‌وه‌ى پێشیلكردنى سیكسى له‌لایه‌ن یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كانى بوارى سینه‌ما له هولیۆد، ئه‌مه‌ش بوه مایه‌ى ده‌ستپێكردنى شۆرشێك و له‌سه‌رئاستى جیهان بوه مایه‌ى لادانى ژماره‌یه‌ك سیاسى و هونه‌رمه‌ندو بازرگان له شوێنه‌كانیان.
نوسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌و پێكه‌وه‌به‌ستنانه‌ى به شێوه‌یه‌كى خێرا له‌م جیهانه‌ماندا هه‌نگاو ده‌نێ هه‌لى پێشبینى نه‌كراو بۆ سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و شۆرشانه دروست ده‌كه‌ن كه به‌بێ سه‌ركرده‌ن و بلاوده‌بنه‌وه، ئه‌و هۆكارانه‌ى شۆرشه‌كه‌ى له پێناودا به‌رپاكراوه رون و ئاشكرایه، به‌ڵام ئه‌و پێشنیارانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ر ده‌خرێنه رو زۆر كه‌من، ئه‌مه سروشتى ئه‌و شۆرشانه‌یه كه له‌م چاخه‌ماندا هه‌لده‌گێرسێن.
روونى هۆكاره‌كان و نه‌بونى رێككه‌وتن
ده‌رباره‌ى شۆرشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێ : سه‌رجه‌میان دژى سیسته‌مى چه‌وسانه‌وه بوون له تونس و مصر و سوریا‌و یه‌مه‌ن و لیبیا، به‌ڵام له زۆربه‌ى ئه‌م وڵاتانه‌دا رێككه‌وتنێك نه‌بو ده‌رباره‌ى جۆرى ئه‌و حكومه‌ته‌ى جێگاى سیسته‌مه داپلۆسێنه‌ره‌كه و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه پێویسته حكومه‌ت جێبه‌جێى بكات، بگرێته‌وه.
نوسه‌ر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه شێوازى ئه‌م شۆرشانه گوزارشت له بێ هیوایى هاوچه‌رخ زیاتر ده‌كات، و سه‌ركرده راستره‌وه‌كان و شه‌عبه‌ویه‌كان و دیماگۆگیه‌كانى له نمونه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ و سیاسى بریتانى بۆریس جۆنسن؛ ئه‌م جۆره شۆرشانه ده‌قۆزنه‌وه‌و له به‌ژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن.
له كۆتایى وتاره‌كه‌دا نوسه‌ر داواى هێمنى و ئاشتى ئه‌م شۆرشانه ده‌كات، سه‌ره‌راى داواى پابه‌ند بون به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیاندا، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته مایه‌ى چاكسازیه‌كى قوڵ و له كۆتاییدا له‌به‌رژه‌وه‌ندى چه‌وسێنه‌ره‌كاندا كۆتایى نه‌یه‌ت.