شارپرێس:
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ڕووبه‌ڕووى ئاڵێنگارییه‌كى تازه ده‌بنه‌وه له ده‌رئه‌نجامى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا به هێرشكردنه سه‌ر باكورى سوریا، ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و جه‌نگاوه‌ره سورییانه‌ى ئه‌مریكا پشتیوانیان لێده‌كات، توانیویانه داعش له شارۆچكه‌ى هه‌جین له ڕۆژهه‌ڵاتى ووڵات ده‌رپه‌ڕێنن، ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكى تازه‌یه كه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات پایه سه‌ره‌كییه‌كانى یه‌كیینه‌كانى پاراستنى گه‌لن ده‌یخه‌نه‌سه‌ر خه‌ر‌مانى ده‌ستكه‌وته‌كانیان.
هه‌جین دوا شارۆچكه‌ى ژێرده‌سه‌ڵاتى داعش بوو له سوریا له نزیك سنوروى عێراق.
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كه یه‌كییه‌نه‌كانى پاراستنى گه‌ل ڕابه‌رایه‌تى ده‌كه‌ن و ئه‌مریكا پشتیوانیان لێده‌كات، ماوه‌یه‌كى دوور و درێژى دژه به چه‌كدارانى داعش ده‌جه‌نگن له ناوچه‌كه‌دا.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، به‌رپرسانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌رده‌ست نه‌بوون تا به‌دواداچوونى ئه‌و هه‌واڵه بكه‌ین، هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له لایه‌نى كوردى و عه‌ره‌بى پێكدێن كه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركردایه‌تى ئه‌مریكا پشتیوانیان لێده‌كات، ڕۆڵێكى گه‌وره‌شیان هه‌بوو له كۆتاییهێنان به داعش له سوریا.
مه‌زڵوم دۆ‌غانى كه سوپاسالارى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ڕۆژى پێنشه‌ممه به رۆیته‌رزى ڕاگه‌یاندبوو، هێشتا 5000 هه‌زار چه‌كدارى توندڕه‌وو له ناوچه‌ى هه‌جین ماون و بڕیاریشیان داوه تا مردن بجه‌نگن.
ئه‌و چه‌كدارانه 2000 یان بیانین، زۆرینه‌شیان عه‌ره‌ب و ئه‌وروپیین و خاوخێزانیشیان له‌گه‌ڵه. ووتیشى شیمانه‌ى ئه‌وه هه‌یه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌رۆكى ڕێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا بێت، به‌ڵام هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ناتوانن له‌وه دڵنیابن، چونكه ئه‌و به زۆرى له حه‌شارگه‌كاندایه.
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات"ڕێڕه‌ووى سه‌لامه‌تییان" بۆ سه‌ده‌ها خه‌ڵكى مه‌ده‌نى له ناوچه‌ى هه‌جین كردۆته‌وه. جێى باسه له 10 ى دیسه‌مبه‌رى ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 900 جیهادى و 500 له هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كوژراون، به گوێره‌ى قسه‌ى ڕوانگه‌كه‌ش زیاتر له 320 مه‌ده‌نى بوونه قوربانى كه زۆرینه‌ى به هۆى هێرشه ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه بووه.
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات تووشى ئاسته‌نگى زۆربوون له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى دوا په‌ناگه‌ى داعش. له مانگه‌كانى ئۆكتۆبه‌ر و نۆڤه‌مبه‌ر داعش سوودى له خراپى كه‌شوهه‌وا وه‌رگرت و به سوود وه‌رگرتن له شانه نووستووه‌كانى چه‌ند هێڕشێكى پێچه‌وانه‌ى كرده‌سه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و ناچار به پاشه‌كشه‌ى كردن. به‌ڵام هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى دوایدا پشتیوانى زۆریان ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه كرد كه نزیكه‌ى "17 هه‌زار" جه‌نگاوه‌ر بوون بۆ وه‌ده‌رنانى داعش له دوا په‌ناگه ئارامه‌كه‌ى خۆى.
هه‌ر به گوێره‌ى وته‌كانى سه‌رچاوه‌كه داعش له‌م دوو ساڵه‌ى دوایدا تووشى شكستى زۆرهاتووه، جگه له‌م ناوچه‌یه‌ش هیشتا داعش به‌شێوه‌یه‌كى كه‌م له ناوچه‌ى بادیه‌ى سوریا ماون كه ناوچه‌ى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریایه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌ریب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا ڕۆژى هه‌ینى رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانى توركیا ده‌چنه ناو شارى منبجى سوریاوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌و ناوچه‌یه وه‌ده‌ر نه‌نێت، ئه‌م قسانه‌ى ئه‌ردۆگان دوا ئه‌وه هات كه ئه‌نقه‌ره له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند كه هێرشێكى تازه ده‌ستپێده‌كه‌ن و چه‌كداره كورده‌كانیش به ئامانج ده‌گرن.
ئه‌ردۆغان له ووته‌یه‌كیدا له ئه‌سته‌مبوڵ وتبووی، توركیا شێلگیره له‌سه‌ر ئاشتى له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ڕووبارى فوڕات.
سوپاسالارى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتیش ڕۆژى پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، به زۆر به توندى ووڵامى هه‌ر هێرشێكى توركیا ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام له كۆششه دبلوماسییه‌كانى خۆشیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ به‌رگرتن له هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر ناوچه‌كه.
له چاوپێكه‌وتنێكى ده‌گمه‌نیشدا بۆ ئاژانسى ڕۆیته‌رز، مه‌زڵوم كۆبانى ووتى كه واشنتۆن كۆششى جدى كردووه بۆ به‌رگرتن له‌و هێرشه‌ى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان كه ناوچه‌یه‌كى به‌رفراونى باكورى سوریایان له سه‌ر سنورى توركیا به‌ده‌سته‌وه‌یه، جه‌ختیشیكردووه كه ده‌بێت ئه‌مریكا كۆششى زیاتر بكات.
هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به سه‌ركردایه‌تى یه‌كیینه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه به بڕبڕه‌ى پشتى ئه‌و هێزانه هه‌ژمار ده‌كرێت، ڕۆڵێكى دیار و به‌رچاویان هه‌بوو له‌و جه‌نگه‌ى ئه‌مریكا دژ به داعش به‌رێوه‌ى ده‌بات، هه‌ر به هاوكار و پشتیوانى ئاسمانى واشنتۆنیش ڕووبه‌ریكى فراوانیشیان له‌ژێر چنگى توندڕه‌ووه‌كان ده‌رهێناوه.
مه‌زڵوم كۆبانى هه‌موو لایه‌كیشى له‌وه ووریا كرده‌ووه كه "هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى توركیا كۆشى جه‌نگاوه‌رانى یه‌كیینه‌كانى پاراستنى گه‌ل دواده‌خات كه دژ به داعش ده‌جه‌نگن، ئه‌مه‌ش بوارى ئه‌وه‌یان پێ ده‌دات دووباره به ناوچه‌كه‌دا بڵاوببنه‌وه و خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه".
وتیشى، "ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێك و زۆر به توندیش ووڵامده‌ده‌ینه‌وه... ووڵامدانه‌وه‌شمان به‌رگرییه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆمان ، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ى ئێستاش كۆششه دبلۆماسییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌مكوتكردنى ئه‌و هێرشه بۆسه‌ر ناوچه‌كه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى سوپاى توركیا ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌وا یه‌كیینه‌كانى پاراستنى گه‌ل ناچاره به‌رگرى له سنوورى قه‌ڵه‌مڕه‌ووى خۆى بكات. ئه‌وان به‌رگرى له خێزان و ماڵ و منداڵیان ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش له دێرزور نه‌بن، ئه‌وا له توانادا نابێت جه‌نگ له دژى داعش به‌ڕێوه‌ببرێت".
ه.م