فالح فەیاز: له‌ كاندیدبوون بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق ناکشێمەوە

عیراق

15/12/2018‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فالح فەیاز، كاندیدی پۆستی وه‌زیری ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، كاندیدكردنی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بووه‌ و له‌ كاندیدبوون ناكشێته‌وه‌.

فالح فەیاز له‌میانی وتارێكدا له‌ بۆنه‌یه‌كی هاوپەیمانی بونیادنان كه‌ بۆنه‌ی كۆتاییهێنان به‌ چه‌كدارانی داعش رێكخرابوو رایگه‌یاند، "بەربژێرکردنم بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ بەدەست عادل عەبدولمەهەدی سەرۆک وەزیرانە و ئەو چۆنی بوێت بڕیاردەدات، بەڵام سازش ناکەم و ناکشێمەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ناخوازین عادل عەبدولمەهدی بکەوێتە ژێر گوشاری ئێمە و هیچ لایەنێکی دیکە، عەبدولمەهدی خۆی پێیگوتم ئێوە خاوەن بەرپرسیارییەتین و هەر ئەویش منی بەربژێر کردووە".

فالح فەیاز راشیگەیاند، "لێرەوە دووپاتیدەکەمەوە یەکێکم لە بەربژێرەکانی کابینەکەی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی و لە هیچ بەرپرسیارێتییەکیش راناکەم کە پێمبسپێردرێت". 

فالح فەیاز كه‌ كاندیدی وه‌زیری ناوخۆی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی-یه‌، تاوه‌كو بووه‌ته‌ هۆی رێگریكردن له‌ ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌هۆی كاندیدكردنی ئه‌وه‌وه‌ گرژی تێكه‌وتووه‌.
ه.م