شارپرێس:
ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری مێرگا بوتان کە دوو هەزار و ٧٠٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە و ١٢ کیلۆمەتر لە شاری هەکاری دوورە بۆ وه‌رزی نوێی خلیسکێنەی سەربەفر به رووی ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌و جۆره یارییه‌دا كرایه‌وه.
ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری مێرگا بوتان كه سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش و لاوانی هەکارییه بۆ وه‌رزی نوێی خلیسکێنەی سەربەفر به رووی ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌و جۆره یارییه‌دا كرایه‌وه.
وه‌رزی نوێی ناوچەی خلیسکێنەی سەربەفری مێرگا بوتان کە دوو هەزار و ٧٠٠ مەتر لەسەر ئاستی دەریاوە بەرزە و ١٢ کیلۆمەتر لە شاری هەکاری دوورە له رێوڕه‌سمێكدا به هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی پارێزگای هه‌كاری كرایه‌وه.
به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ئیدریس ئاكبییك، پارێزگاری هه‌كاری به میدیاكانی راگه‌یاندووه، مێرگا بوتان ده‌كه‌نه ناوچەیه‌كی خلیسکێنەی سەربەفری گرنگ بۆ هه‌كاری، وان، ئێران و عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌و یارییه ئاره‌زوومه‌ندان هه‌وایه‌كی سازگار و پاكیش هه‌ڵده‌مژن، ئێره ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ لاوان و قوتابیان".
ئاكبییك رونیكرده‌وه، به ده‌ستهێنانی نمره‌ی به‌رز له‌لایه‌ن گه‌نجانی هه‌كارییه‌وه له پێشبڕكێكانی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی هه‌كاری ئه‌و یارییه‌یان چه‌ند به‌لاوه گرنگه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه‌ش وه‌ك پارێزگار و حكوومه‌ت چی له‌ده‌ستمان بێت درێعی ناكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان".
ه.م
ه.م