دروستكردنی یەكەم كاتژمێری زیرەكی ئاڵتوونی

جیهان

16/12/2018‌ 381 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "كافیار"ی روسی یەكەم كاتژمێری زیرەكی ئاڵتوونی دروست كرد، كە ناوی "XS".

ناوی تەواوی كاتژمێرەكە "Apple Watch 4" زۆربەی بەشەكانی ئاڵتوونەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

كۆمپانیای "كافیار"ی روسی چەند وێنەیەكی ئەو كاتژمێرەی بڵاوكردووەتەوە، كە كاتژمێركە لەمۆبایلی ئایفۆنی كۆمپانیای ئەپڵ دەبەسرێت.

نرخی سەرەتایی كاتژمێرەكە 21300 دۆلارەو خاوەنی رامێكی 512 گیگابایتەو چاوەڕواندەكرێت لەبازاڕەكان بە 22 هەزار دۆلار بفرۆشرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە