ئیسپانیا.. پرسی تۆمەتباركردنی شاكیرا بەخۆدزینەوە لەباج

جیهان

16/12/2018‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
داواكاری ئیسپانیا شاكیرای كۆڵۆمبلی‌و گۆڕانیبێژی جیهانی تۆمەتباركردووە بەخۆدزینەوە لەباج‌و رەنگە بەو هۆیەوە سزا بكرێت.

داواكاری ئیسپانیا بەم دوایانە شاكیرای تۆمەتبار كردووەو بەوەی 14.5 ملیۆن یۆرۆ (16.3 ملیۆن دۆلار) باجی نەداوە بەدەزگای باجی ئیسپانی.

تۆمەتباركردنەكەی شاكیرا لەلایەن دادگای كەتەلۆنیا بەرزكراوەتەوە، كە ناوبراو بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ جێراد پێكی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە هەیە، لەو وڵاتە دەژی.

ئەگەر تۆمەتەكانی سەر شاكیرا ساخبێتەوە، ئەوە ئەگەر هەیە دادوەر بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ بەزیندانی سزا بدرێت، كە ناتوانبێت بەدانی باجیش لەو سزایە خۆی رزگار بكات.

هـ ـ ح