لیستی باشترین ‌و متمانەپێكراوترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان

جیهان

16/12/2018‌ 2885 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "CarMD" لیستی باشترین‌و متمانەپێكراوترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهانی بڵاوكردەوە، كە بەهۆیەوە لەمساڵدا ئەو ئۆتۆمبیلانە زۆرترین كڕیاریان هەبووە.

بەپێی پێگەكە ئۆتۆمبیلەكانی كۆمپانیای "تۆیۆتا" باشترین ئۆتۆمبیلەكانی جیهان بوون، ئەوەش بەهۆی باشی بزوێنەرەكانیان، كە خەرجی ئۆتۆمبیلەكانیش كەمەو ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخەكەیان هەبووە.

ئۆتۆمبلەكانی كۆمپانیای "ئەكورا" لەپلەی دووەم بووە لەسەر ئاستی جیهان‌و لەپلەی سێیەمیش ئۆتۆمبیلەكانی "هیۆندای" كۆریای باشوور هاتووە.

هەروەها لەپلەكانی تریش ئۆتۆمبیلەكانی كۆمپانیاكانی "هۆندا" و "میتسوبیتشی"‌و "سوبارۆ" و "بۆیك" و "مرسێدس بنز" و "لكزس" و "نیسان" هاتوون.

هـ ـ ح