وێنە.. هاوسەرگیرییە بەناوبانگەكانی ساڵی 2018

جیهان

16/12/2018‌ 1220 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ساڵی 2018 كۆمەڵێك پرۆسەی هاوسەرگیری تێدا بەرێوەچوو، كە لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەو ناوبانگی زۆریان هەبوو.

بەشێك لەو ئاهەنگە هاوسەرگیرییانە خەرجیان ملیۆنان دۆلاریان بوو، كە ئەو ئاهەنگانەش كاریگەری زۆری لەسەر میدیا هەبوو، گرنگییەكی زۆریشی پێدرا.

هاوسەرگیری شازادە هاری‌و میگان ماركڵ
هاوسەرگیری شازادە هاری شازادەی بەریتانیاو میگانی ماركڵی ئەستێرەی هۆڵیوود لە 19 مایۆ/ئایار 2018  بەرێوەچوو، ئەوەش لەكەنیسەی سانت جۆرج لەقەڵای وندسۆری بەریتانیا، كە میوانەكانی گەیشتنە 2640 كەس لەناویاندا كەسانی بەناوبانگ هەبوو.

كۆی گشتی تێچووی ئاهەنگەكەی هاری‌و میگان 2.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوو، كە تەنیا دیزاینی بەدلەی بوكێنی 270 هەزار دۆلاری تێچوو.

هاوسەری جاستین بیبر و هایلی بالدۆین
گۆرانیبێژی ئەمریكی جاستین بیبری 24 ساڵ لەگەڵ نمایشكاری جلوبەرگ هایلی بالدۆین (21 ساڵ) لە مانگی ئەأیلول/سپتەمبەری رابردوو هاوسەرگیری لە نیۆیۆرك كرد، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری هاوسەرگیرییەكەیان ئاشكرا بكرێت.

هاوسەرگیری شازادە یۆگینی
بەریتانیا لە 12 ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەمی رابردوو ئاهەنگی شازادە یۆجینی نەوەی شاژنە ئەلیزابێس‌و جاك برۆكسبانك بەخۆوە بینی، كە دووەم هاوسەرگیری ئەمساڵی خانەوادەی شاهانەیی بەریتانیا بوو.

تێچووی هاوسەرگیرییەكەی دووەمی خانەوادەی بەریتانیا 2.5 ملیۆن دۆلار بوو، كە هاوسەرگیرییەكەی شازادە یۆجینیلە قەڵای وندسۆر بەرێوەچوو، ناوبانگێكی گەورەی هەبوو.

هـ ـ ح

بەپەلە