لیستی پڕ داهاترین خانمە نمایشكارەكانی جیهان

جیهان

16/12/2018‌ 815 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریكی، لیستی ئەو خانمە نمایشكارانەی ئاشكراكرد، كە لەمساڵدا زۆرترین داهاتیان هەبووە.

گۆڤارەكە پشتی بەداهاتەكانی نانگی حزیرانی 2017 بۆ حوزەیرانی 2018 ئەژماركردووە، بەوەش لیستی پڕ داهاتترین خانەمە نمایشكارەكانی جیهانی ئاشكراكردووە.

بەپێی بەداداچوونەكەی گۆڤارە ئەمریكییەكە داهاتی تەواوی نمایشكارەكان لەماوەی ئەو ساڵدا 113 ملیۆن دۆلار بووە، كە ئەوەش ژمارەیەكی نوێیە لەو بوارە تۆماركراوە.

بەپێی لیستەكە دۆتزین كرۆس لەپلەی دەیەمدایەو داهاتەكەی 8 ملیۆن دۆلار بووەو لەدوای ئەویش ناوەكانی جوان سمولز بە 8.5 ملیۆن دۆلارو بیلا حەدید بە 8.5 ملیۆن دۆلارو جیجی حەدید بە 9.5 ملیۆن دۆلارو جیزیل بۆندشین بە 10 ملیۆن دۆلار هاتووە.

هەرچی پلەی پێنجەمە بۆ كارا دیلیفین بە 10 ملیۆن دۆلارو هاتووەو پلەی چوارەمیش بۆ رۆزی هانتنگتۆن وایتلی بە 11.5 ملیۆن دۆلار بووە.

پلەكانی سێیەمی سەرەتاش بەشێوەیەك بووە، كە كریسی تایگن 11.5 ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووەو پلەی سێیەمی بەركەوتووەو كارلی كلۆسیش پلەی دووەمی بە 13 ملیۆن دۆلار بەركەوتووەو پلەی یەكەمیش بۆ كیندل جینر بووە، كە داهاتەكەی 22.5 ملیۆن دۆلار بووە.

هـ ـ ح

بەپەلە