لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گاڵتە بەرەنگە نوێیەكەی قژی میلانیا ترامپ دەكرێت

جیهان

16/12/2018‌ 947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەسریحە نوێیەكەی قژی میلانیا ترامپی هاوسەری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان مشتومڕی زۆری دروست كردووە.

میلانیا ترامپ لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" دەركەوت، كە دەركەوتنەكەی بەرەنگێكی نوێوە بوو بۆ قژی‌و بەتەواوی رەنگەكەی زەرد كردبوو، ئەوەش كاردانەوەی دروست كرد.

گاڵتەكردنەكە بەشێوەیەكە، كە میلانیا لەبەر دۆناڵد ترامپ رەنگی قژی خۆی گۆڕیوە، بۆ ئەوەی لای هاوسەرەكەی زیاتر سەرنج راكێش بێت.

هەروەها بەشێكی تریش لەگاڵتەكردنەكان ئەوەیە، كە میلانیا ركابەری ئیفانكای كچی دۆناڵد ترامپ دەكات، كە ئەو قژی زەردەو ئەمیش دەیەوێت هاوشێوەی ئەو دەربكەوێت.

هەروەها بەشێكی تریش لەبەكارهێنەرانە باسیان لەوە كردووە، ملانیا دەیەوێت بەو ستایلە نوێیەی لە ئەستێرەی فیلمە سێكسییەكان ستۆرمی دانیلز بچێت، كە دەنگۆ هەیە ترامپ دەستدرێژی كردبێتە سەری.

هـ ـ ح