ئەمریكا هەوڵی راگرتنی هەڕەشەو هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەدات

sharpress.net

947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/12/2018‌

شارپرێس:
برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، هەوڵی راگرتنی هەڕەشەو هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەدات.
 
برێت مەكگۆڕك لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە رۆژی هەینی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجامداوەو باسی ئەو پرسەیان كردووە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری قسەكان باس بكات.

نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاند، كە ئەمریكا سوورە لەسەر كۆتاییهێنان بەچەكدارانی داعش، بۆیە رێگە بەپێكدانی تری سەربازی لەناوچەكانی رۆژئاوای فورات نادات، وەك ئەوەی توركیا بانگەشەی بۆ دەكات.

چەند رۆژێكە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات، ئەوەش بەبیانووی بوونی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل لەو ناوچانە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved