شـەربـەتـی جـیـنـسـیـنـگ تـەمـەنـی مـرۆڤ درێـژ دەكـات

sharpress.net

500 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/12/2018‌

شارپرێس:
دەبێت بزانن خواردنی هەندێك شەربەتی سروشتی لە لابردنی بیرچوونەوەو زەهایمەر و تەمەندرێژی كەسەكاندا كاریگەری هەیە.

هەندێك شەربەتی وەكوو جینسینگ، زەنجەفیڵ، قوڵنجان، زەعفەران، هەنگوین وهاوشێوەی ئەوان) جۆرەها ڤیتامینی A.C.D.E، گروپی ڤیتامینەكانی Bوەكوو، B1.B2.B3.B6 كاربۆهیدرات، سۆدیۆم، پتاسیۆم، پڕۆتین، كەلسیۆم، شەكری گڵۆكێز، ساكارۆز، فڕۆكتۆز، ئاسن، مەنیزیۆم، مەنگنێز،ئەسید فولیك، فلاونوئیدەكان، ساپونین، زینجیبرێنی تێدایە.

ئێمە لێرەدا لەبارەی گرنگترینی ئەم شەربەتانە و هەندێك تایبەمەندی ئەو و گرنگیی لە جەستەدا باسوخوستی زیاترتان بۆ دەكەین.

گرنگترین تایبەتمەندییەكانی شەربەتی جینسینگ
ئەم شەربەتە بە چاككردنەوەی سیستەمی دەماری دەورێكی كاریگەری لە زیادبوونی توانای زەینی، بەهێزكردنی یادگە، و لابردنی زەهایمەر(لەبیرچوونە) هەیە، شەربەتی جینسینگ بۆ تووشبوانی نەخۆشی ms و منداڵان ئۆتیزم زور سوودبەخشە.

 لەبارەی تایبەتمەندییەكانی شەربەتی جینسینگ دەتوانین بڵێین:  ئەم شەربەتە شادیهێنەر و خۆشی وشادی لەكەسەكان دروستدەكات و پەرێشانی، سترێس و خەمۆكی لادەبات، بەم شەربەتە (ئۆكسیر)ی گەنجێتی دەڵێن، چونكە بەكارهێنانی ئەم شەربەتە تەمەندرێژت دەكات.

شەربەتی جینسینگ هەبوونی ڤیتامینەكانیA.C.E و فلاونوئیدەكانەوە تایبەتمەندی ئەنتی ئۆكسیدانی هەیە، لەبەر ئەوە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز و جەستە لە بەرانبەر نەخۆشییە جۆراوجۆرەكان بەتایبەت جۆرەها شێرپەنجە پارێزگاری لێدەكات.

ئەم شەربەتە كاریگەری بەرچاوی لە باشتركردنی كاركردنی سیستەمی دڵ و دەماردا هەیە.

ئەم شەربەتە لە باشتربوونی ڕوماتیسمی جومگەیی ئارتریت  ڕوماتوئید و ئیلتیهابات و ژانی جومگە(ئارتریت) یارمەتیدەرە، شەربەتی جینسێنگ بە تەڕكردنەوەی خوێن دەورێكی كاریگەر لە كەمكردنەوەی همۆگڵۆبینی خوێندا هەیە.

شەربەتی جینسینگ بۆ وەرزشوانان بەتایبەت ئەو كەسانەی یاری ئاسن دەكەن، سوودبەخشە، ئەم شەربەتە دەورێكی گرنگی لە زیادبوونی هێزی بەرهەمهێنەری لە پیاوان، لابردنی كەمخوێنی و ئەنفڵۆنزا و بەهێزكردنی گشتی جەستە، باشتركردنی چلۆنایەتی خەو و شادومانی و تەڕو پاڕاوی پێست و مودا هەیە.
 
لەم كاتانەی خوارەوەشدا شەربەتی جینسینگ خواردنی بەباش نازانرێت

بەكارهێنانی ئەم شەربەتە بۆ ژنانی سكپڕ قەدەغەیە، تووشبوانی نەخۆشییەكانی پەستان و زەخت، نەخۆشییەكانی جگەر، دڵ و گورچیلە و كەسانێك كە دەرمانی تەڕكردنی خوێن وەك ئەسپرین و ڤارفارین سوود لێدەبەن، پێش لە خواردنی ئەم شەربەتە لەگەڵ پزیشكەكانی خۆیان  دەبێت ڕاوێژێك بۆ بكەن.

خواردنەوەی ئەم شەربەتە لەگەڵ هەندێك خواردنەوەی تری وەكوو ساردی، قاوە و چادا زیانبەخشە.

بۆ شەربەتێكی جینسینگ دەتوانرێت ئەم پێكهاتانە گەر بەردەستت بكەوێت، تێكەڵیان بكەیت و پاشان بیخۆنەوە.

جینسینگ 15غەرام + قوڵینجان(Alpinia officinarum )10غەرام + زەنجەفێڵ 10غەرام+ زەعفەرانی دەمكراو نیوپرداخ + فلوس یان كەتیرای خۆراكی( Cassia Fistula )20غەرام + 1لیتر ونیو ئاو + هەنگوین500غەرام.

شێوازی ئامادەكرنی ئەم شەربەتە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
سەرەتا جینسینگ، قۆڵینجان(Alpinia officinarum )، زەنجەفیڵ و فلوس یان كەتیرای خۆراكی( Cassia Fistul) نیوە كوتانێك بكەن و ئەوان لە نێو ئاودا بكەن و بهێڵن تا 2ڕۆژ بمێننەوە.

تێكەڵەكە 10تا15خوولەك لە گەرمایەكی كز و كەم دەرەجەی تەپاخدا، بكۆڵێنن.

پاشئەوەی كە پلەی ئەو گەیشتە 50دەرجەی سەنتیگراد، ئەو ڕوون بكەنەوە و زەعفەرانی دەمكراو و هەنگوینیشی بۆ زیاد بكەن.

شەربەتەكە بەباشی تێكەڵ بكەن تا خۆی دەگرێت.
بۆ ئامادەكردنی خواردنی پەرداخێك شەربەتی جینسینگ، سێ كەوچكی چاخواردن لە شەربەتی خەستەكە بكەنە نێو پەرداخێكەوە و پاشماوەی نێو پەرداخەكەش ئاوی شلەتێنی تێبكەن‌و ڕۆژانە دەتوانن سێ پەرداخی ئەم شەربەتە بخۆنەوە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved