توركیا بۆ بۆردومانكردنی پێگەكانی پەكەكە لەعێراق ناگەڕێتەوە بۆ بەغدا

عیراق

16/12/2018‌ 288 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توركیا بۆ بۆردومانكردنی پێگەكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەعێراق ناگەڕێتەوە بۆ بەغداو پرس بە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ناكات.

سوپای توركیا رایگەیاند، كە هەركاتێك بیانەوێت ناوچەیەكی عێراق بەهۆی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بۆردومان بكەن، راستەخۆ هێرشەكە ئەنجامدەدەن.

سوپای توركیا راشیگەیاند، بۆ ئەنجامدانی هێرشەكان ناگەڕێنەوە بۆ بەغداو پرس بە بەرپرسانی عێراقی ناكەن، چونكە گەریلاكانی پەكەكە خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر سوپای توركیا بەكاردەهێنن.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژانە سوپای توركیا ناوچەكانی عێراق بۆردومان دەكات، كە ئەوەش ناڕەزایی‌و نیگەرانی بەغدای لێكەوتووەتەوەو لەدواین هەنگاویش وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵوێزی توركیای لەبەغدا كردووە.

هـ ـ ح