بەهای تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی بەرزدەبێتەوە

کوردستان

16/12/2018‌ 1769 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهای تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی زیاتر بەرزبووەوە، و یەک دۆلار بەرامبەرە بە ١٠هەزار تمەن.

بەیانی ئەمڕۆ یەک‌شەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕ لەهەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر به‌ ملیۆنێک تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بەرزبوونەوەی بەهای تمەنی ئێرانی دوای ئەوە دێت، کە لە دوو مانگی رابردوودا بەهای تمەنی ئێران گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوویی خۆیدا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، و  یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بۆ زیاتر لە ١٨ هەزار تمەن دابەزی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە مانگی تەمموزیئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیارێكی سەرۆكایەتی واژۆكرد بۆ سەپاندنەوەی سزاكانی وڵاتەكەی بەسەر ئێراندا، بەبێی بڕیارەكە سزاكەی ئەمەریكا بە دوو قۆناغ بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا جێبەجێ کرا.

هـ ـ ر