نــرخــی دۆلار لــەبــازاڕەكــانــی هــەرێــم نـاجـێــگــیــرە

کوردستان

16/12/2018‌ 540 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 300 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك‌ شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 300 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 136 هەزار دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 150 هەزارو 750 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 800 دیناری عێراقییە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەیان روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هـ ـ ح