تورکیا.. دوو کیلۆگرام ماددەی پلاستیکی لە سکی نەخۆشێک دەرهێنرا

sharpress.net

289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/12/2018‌

شارپرێس:

 منداڵێکی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم بە نەشتەرگەری نزیکەی دوو کیلۆ ماددەی پلاستیکی وەک کەوچکی چا، دەستەوانە و عەلاگە لە نێو گەدەیدا دەرھێنرا.


ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆی تورکی بڵاویکردووەتەوە "منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵی تووشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم بە ناوی مەھمەت ئەکینجی، لە لایەن کەسە نزیکەکانییەوە بەھۆی سک ئێشەیەکی زۆر گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی شاری ئورفا".


لە دوای پشکنینی پێویست، مەھمەت ئەکینجی رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی حەران لە شاری ئورفا کرا و لەو شوێنە دەرکەوت کە قورسایەک لە سکی ناوبراودا ھەیە. 
دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ ئەو منداڵە کرا و نزیکەی دوو کیلۆگرام ماددەی پلاستیکی وەک کەوچکی چا، دەستەوانە و عەلاگە لە نێو گەدەیدا دەرھێنرا.


لە دوای نەشتەرگەیەکی سەرکەوتوو، مەھمەت ئەکینجی دۆخی تەندروستی باشتر بوو، دواتریش رەوانەی ماڵەوە کرا. 


پزیشکی نەشتەرگەری منداڵان و مامۆستای زانکۆ، مستەفا ئەرمان کە سەرۆکی ئەو تیمە بوو نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەکینجی ئەنجامدا، بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە ئەو نەخۆشە بە گومانی گرێ و نەخۆشی شێرپەنجە ھێنراوەتە نەخۆشخانە.


مستەفا ئەرمان ئەوەشی وت"لە دوای لێکۆڵینەوەی پێویست ئەو نەخۆشە بە پەلە نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامداوە. لە گەدە و ریخۆڵە باریکەی ئەو منداڵە قورسایەکمان دۆزییەوە، کە ئەویش پێکھاتبوو لە ماددەی پلاستیکی وەک کەوچکی چا، دەستەوانە و کێبلی کارەبایی، بە کۆی گشتی دوو کیلۆ گرام قورسایی لە سکی ئەو نەخۆشەمان دەرھێناوە".


هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved