شارپرێس:
لە درامایەکی تورکیدا، کە لە ئێستادا لە
یەکێک لە کەناڵە تورکمانیەکانی کەرکوکەوە پەخشدەکرێت، شاری کەرکوک وەک شارێکی
تورکمانی پیشاندەدرێت.
دراماکە لە وڵاتی تورکیا بەرهەمهێنراوە و
دراوە بە کەناڵێکی ناوخۆیی تورکمانی لە شاری کەرکوک، پیشاندانی ئەو شارەش وەک
شارێکی تورکمانی، کاردانەوەی نەتەوەکانی ئەو شارەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
هاوڵاتییانەی شارەکەش بەسەرجەم پێکهاتەکانەوە
ئەو جۆرە کلتورە ڕەتدەکەنەوە و شارەکە بە شاری سەرجەم پێکهاتەکان دەزانن.
هاوڵاتیانی ئەو شارە ئاماژەیان بەوەشداوە لە
دێر زەمانەوە نەتەوەی جیاواز لە شاری کەرکوک دەژین، لە کورد و عەرەب و تورکمان و
ئاشوری و کەرکوک بە شاری نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان ناسراوە و ئەگەر بوترێت شارەکە
موڵکی تورکمان یان نەتەوەیەکی دیاریکراوە، ئەوا هەڵەیە، چونکە کەرکوک بە شاری نەتەوەکان
ناسراوە".
هاوڵاتیان باسیان لەوەش کردوە "هەندێک
سیاسەتی دەرەکی هەیە لە ڕێگای دراما و بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانەوە دەیانەوێت کەرکوک
بە شاری نەتەوەیەکی دیارییکراو بیناسێن و گرنگە خەڵکی کەرکوک سەرجەمیان ژیرانە
مامەڵە بکەن و نەکەونە ئەجندایەکی تایبەتی دیاریکراوی هیچ لایەنێکەوە".
سەرچاوە: ڕۆژنیوز
هـ ـ ر