عێراق خاوەنی زیاتر لە ٣ ملیۆن و نیو خانەنشینە

عیراق

16/12/2018‌ 359 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوبەری گشتی خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاندوە "لە عێراقدا ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار خانەنشین هەیە".


عەلی جەعفەر حلو بەرێوبەری گشتی خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی عێراق بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندوە "بریارە پەرلەمانی ئێستای عێراق یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەربکات، و لە یەک لە بەندەکانی یاساکەدا هاتووە موچەی خانەنشینی کەرتی گشتی و تایبەت زیاد بکرێت".


عەلی جەعفەر ئاماژەی بەوەداوە "لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی لە عێراقدا خانەنشین کراون ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار خانەنشینن".


بەرێوبەری گشتی خانەنشین و بیمەی کۆمەڵایەتی ئەوەشی وتوە "موچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هێڵی سورە و هیچ گۆرانکاری تێدا ناکرێت و پێشەنگی بۆ ئەوانە و بەردەوام موچەیان پێدەدرێت".

هـ ـ ر