شارپرێس:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه به‌خوڕه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو ناوچه‌كه‌ی گرتبووه‌وه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه پردی داقوق بڕووخێت كه درێژترین پردی عێراقه و هه‌ردوو پاریزگای كه‌ركووك و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
كایماز ده‌میرجی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رێگا و پردی پارێزگای كه‌ركووك به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند، به هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی ئه‌و بارانبارینه به‌خوڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتبووه‌وه زیان به‌ر پردی داقوق كه‌وتووه كه درێژیه‌كه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پرده‌كه له‌سه‌ر ٢٣ پایه بونیات نراوه و گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو به‌شی خواره‌وه‌ی پایه‌كانی پرده‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه و مه‌ترسی رووخانی پرده‌كه ئێجگار زۆر بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رێگا و پردی پارێزگای كه‌ركووك تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به شێوه‌یه‌كی كاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیان راگرتووه به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا و له نزیكترین كاتدا ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كه.
ه.م