خشتەی تەواوی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران

کوردستان

16/12/2018‌ 3906 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی زۆربه‌ی مووچه‌خۆران دابه‌شده‌کرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، كه‌ له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ مووچه‌ی وەزارەتەکانی ناوخۆ، ئەوقاف و سامانە سرووشتیەکان، و ڕەگەزنامەی  هەرێم دابه‌شده‌كرێت.

هه‌روه‌ها رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی مووچەی ئەنجومەنی  ئاسایش و  دەزگای گشتی ئاسایش، زێرەڤانی، بەرگری و فریاکەوتن دابەش  دەکرێت.

هه‌ربه‌پێی خشته‌كه‌ ڕۆژی چوارشەمه مووچەی وەزارەته‌كانی شارەوانی، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ، چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابه‌شده‌كرێت.

ڕۆژی پێنجشەمەش مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە، ڕۆشنبیری، بازرگانی، هەرسێ سەرۆکایەتییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان  دابەش  دەکرێت.

هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، ڕۆژی  یەکشەمەی داهاتوو مووچەی خانەنشینی سەربازی و ڕۆژی دووشەمە مووچەی خانەنشینی مەدەنی  دابەش  دەکرێت.
ه.م