شارپرێس:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عێراق ئاشكراكرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی نێوخۆیی بۆ ناچاركردنی سوپای ئه‌مریكا تا عێراق جێبهێڵێت دروستبووه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شۆن ڕایان، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا كه ئێستا له‌نێو عێراقدان، پێنج هه‌زار و 200 سه‌ربازه.
شۆن ڕایان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتری له‌باره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌عێراق به‌هۆی باری ئه‌منیه‌وه ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام وتی:"ده‌مانه‌وێت تا كۆتایهاتنی داعش به‌ته‌واویی، له‌عێراق بمێنینه‌وه".
له‌ئێستادا له‌نێو چه‌ند فراكسیۆنێكی شیعه‌ی په‌رله‌مانی عێراق كه نزیكن له ئێرانه‌وه، ده‌یانه‌وێت به پڕۆه‌ژیاسایه‌ك سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ربكه‌ن.
ڕ . ج